هاتووچۆی سلێمانی سیمینارێکی بۆ پەروەردەی ڕۆژهەڵات ڕێکخست

2018-11-11     1550

هاتووچۆ - مەریوان اسماعیل
فۆتۆ: ئاراس نصرالدین

لەچوارچێوەی کارو چالاکییەکانی هەڵمەتی هۆشیاری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ژێر دروشمی (ئامانجمان سزادانتان نییە، پەرۆشی سەلامەتیتانین) ئەمڕۆ ١١/١١/٢٠١٨ بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی عمیدی مافناس (فریدون عمر احمد) و ژمارەیەک ئەفسەری هاتووچۆ سیمینارێکی تایبەت بەو هەڵمەتە لە ئامادەیی سلێمانی کچان بۆ بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی سازکرا، کە تیایدا عمر صاڵح بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات ( بە وەکالەت) و سەرجەم بەڕێوەبەری ئامادەیی و خوێندنگەو باخچەکانی سنووری ئەو بەڕێوەبەرێتییە ئامادە بوون، لە سیمینارەکەدا بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی تیشکی خستە سەر گرنگی هەڵمەتەکەو پابەندبوونی شۆفێران بە یاساو ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بۆ کەمکردنەوەی ڕووداو و قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتووچۆ، لە کۆتایشدا چەندین سەرنج و ڕاو بۆچوون سەبارەت بە ڕەوشی هاتووچۆ خرایە ڕوو.













© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft