ئاگادارییەك لەهاتووچۆی سلێمانیەوە بۆ ئوتومبیلە بارهەڵگرەكان

2018-11-12     2883

وەك تێبینی كراوە بەشێكی زۆر لە ڕووداوەكانی هاتووچۆ كە لەڕێگاوبانەكانی دەرەوەی شارەكان ڕوودەدەن بە دیاری كراوی بریتین لەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانەی كە سەوزە‌و میوە دەگوازنەوە لە پارێزگای سلێمانیەوە بۆ پارێزگاكانی ناوەڕاست‌و خواروی عێراق، ئەو ئۆتۆمبێلانە لە جۆری دوو تەنی‌و چوار تەنی‌و شەشە تەنین‌و بەپێی ئەو بارەی لەساڵانەكانیاندا بۆ یان دیاری كراوە زیاتر هەڵدەگرن، كە ئەوەش وایان لێدەكات وەك پێویست مەرجەكانی توندوتۆڵی لە ئۆتۆمبێلەكانیاندا بەرجەستە نەبێت‌و هاوكات بەهۆی باری زیادە‌و نالەباری‌و هەلومەرجی ڕێگاوبان‌و پێچ‌و لۆفەی ڕێگاوبانەكانی دەرەوەی شارەكان، زۆرجار كۆنترۆڵ لە دەست دەدەن‌و وەردەگەڕێن‌و دەبنە هۆكاری ڕووداوی هاتووچۆ.
بۆیە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم خاوەن ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان دەكاتەوە كە پابەندی ئەو بارەبن كە لە ساڵانەكانیاندا ئاماژەی پێكراوە‌و بۆیان دیاریكراوە، بەپێچەوانەوە دووچاری لێپرسینەوەی یاسایی‌و سزای دارایی دەبنەوە.

© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft