عێراق حەوتەم وڵاتی جیهانە لەڕوی قوربانیانی ڕوداوەكانی هاتووچۆوە

2018-11-15     1018


وەرگێڕانی لەعەرەبیەوە: مەریوان ئیسماعیل

گرافیک:کاروان بەشان

لە (10) ساڵی ڕابردوودا لە عێراق زیاتر لە (66) هەزار ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە‌و بەهۆشیانەوە نزیكەی (23) هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە‌و (79) هەزار كەسیش برینداربوون، زیانە داراییەكانیش بەهۆی ڕووداوەكانی هاتووچۆوە گەیشتۆتە دوو ملیار دۆلار‌و عێراقیش لەڕووی قوربانیانی ڕووداوەكانی هاتووچۆوە حەوتەم وڵاتی جیهانە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی وەزارەتی تەندروستی‌و ژینگەی عێراق سەبارەت بەڕەوشی هاتووچۆ‌و ژمارەی قوربانیان‌و زیانەكانی ڕووداوەكانی هاتووچۆ لە (10) ساڵی ڕابردوودا تێیدا هاتووە، كە بەپێی دوایین ئاماری وەزارەت سەبارەت بەڕووداوەكانی هاتووچۆ لە (10) ساڵی ڕابردوودا، (66) هەزار ڕووداوی هاتووچۆ ڕویانداوە‌و بەهۆیانەوە (22952) كەس گیانیان لەدەستداوە‌و (79) هەزار كەسی دیكەش برینداربوون، كۆی زیانەكانی سەرجەم ئەو ڕووداوانەش گەیشتۆتە دوو ملیار دۆلار‌و ئەوەش وایكردوە عێراق ببێتە حەوتەم وڵاتی جیهان لەڕووی زۆری قوربانیانی ڕووداوەكانی هلاتووچۆوە.
ڕاپۆرتەكەی وەزارەتی تەندروستی‌و ژینگەی عێراق هۆكاری ئەو ژمارە زۆرەی ڕووداوەكانی هاتووچۆ دەگەڕێنێتەوە بۆ چەند هۆكارێك، لەوانە تیژڕەوەی‌و پابەندنەبوونی شۆفێران بەیاسا‌و ڕێنماییەكانی هاتووچۆ‌و خواردنەوەی مادە كهولیەكان، بەكارهێنانی مۆبایل لەكاتی شۆفێریدا، زۆربەی ئەو كەسانەش كە دەبنە قوربانی ڕووداوەكانی هاتووچۆ لەنێوان تەمەنەكانی (15 بۆ 29) ساڵیدان، هاوكات بەهۆی ڕووداوەكانی هاتووچۆوە ساڵانە لەسەرتاسەری جیهاندا زیاتر لە پێنج ملیۆن كەس گیان لەدەست دەدەن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەكە، ڕوداوەكانی هاتووچۆ  لەعێراقدا لەساڵانی ڕابردوودا بەشێوەیەكی مەترسیدار زیادیانكردوە بە جۆرێك كە زیانی دارایی وڵات بەهۆی ڕووداوەكانی هاتووچۆوە لە (10) ساڵی ڕابردوودا گەیشتۆتە دوو ملیار دۆلار.  


 

© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft