ئامادەکردنی پێداویستی و قۆناغەکانی تۆمارکردنی ئوتۆمبێل بۆ یەکەم جار

2018-12-05     13751

یەکەم: ئامادەبوونی خاوەن یان ئەوەی بەێی یاسا شوینی دەگرێتەوە لەگەڵ ئەم پێداویستیانە
۱-بەڵگەی کەسی(پێناسی باری کەسیەتی+پێناسی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی+کارتی زانیاری+یەک وێنە)
۲-ڕەزامەندی ئاسایش بۆکەسی بیانی و دانیشتووی دەرەوی هەرێم بێجگە لەکرکوک
۳-هێنانی پشتگیری قائیمقام بۆ دانیشتووانی ماددەی ۱٤۰ بێجگە لە کرکوک
٤-هینانی بریکارنامە ئەگەر خاوەن ئامادە نەبوو
٥-هێنانی ئەستۆپاکی باجی دەرامەت دوای دیاری کردنی ژمارە بۆی بۆ ئوتۆمبێلی بارهەڵگر لەیەک تەن زیاترو ئامێری بیناسازی
دووەم:ئامادەکردنی بەڵگەکانی ئۆتۆمبێل
۱-مەنەفێست (نوسراوی گومرگ+کشفی گومرگ+ وەسڵی پارەی گومرگ +مەنەفێستی نقل بەڕی)
۲-گرێ بەستی کۆمپانیا
۳-بەڵێن نامە (دەستنوس)
قۆناغەکانی تۆمارکردن
۱-پشکنینی هاتوچۆ +مەرجی توندوتۆڵی لەخوار مۆدیلی ۲۰۱۷وە
۲-سەردانی بەشی ئایتی
۳-ڕێکخستنی مامەڵە
٤-وەرگرتنی ژمارە(ئەفسەری تۆمار)
٥-سزای کاتی
٦-بانک
۷-ژمێریاری
۸-ووردبینی
۹-وەرگرتنی مامەڵە
۱۰- وەرگرتنەوەی ساڵانە
۱۱-وەرگرتنەوەی تابلۆ

ئامادەکردنی ڕائیدی هاتووچۆ
باقی صابر


© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft