ماوەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاو ئەوروپی تا 15/6 درێژكرایەوە

2019-05-20     5601


 هاتووچۆ: مەریوان ئیسماعیل

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان وادەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتا‌و ئۆتۆمبێلی بیانی لە بەرواری (4/6/2019) وە بۆ بەرواری (15/6/2019) درێژ دەكاتەوە، هەروەها ڕێنمایی نوێ‌ لەسەر تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بیانی ڕادەگەیەنێت.
بەپێی فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەڕی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی نێردراوە، وادەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتا‌و بیانی لە بەرواری (4/6/2019) وە بۆ بەرواری (15/6/2019) درێژ كراوەتەوە، هەروەها بەرواری هێنانە ناوەوەی ئۆتۆمبێلی هەڵگری تابلۆی بیانی بە هەموو جۆرەكانیەوە بۆ ناو هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی یاسایی لە دەروازە سنورییەكانەوە، لە بەرواری (1/5/2017) بۆ (1/5/2018) درێژ كراوەتەوە، واتە هەر ئۆتۆمبێلێك لە دوای ئەو بەروارەوە بهێنرێتە هەرێمی كوردستان تۆمار ناكرێت، هاوكات لە فەرمانەكەدا هاتووە كە ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتا لە مۆدێلی (1994 تا 2010) تۆماردەكرێت‌و ئۆتۆمبێلی هەڵگری تابلۆی بیانیش لە مۆدێلی (1994 تا 2016) تۆماردەكرێت، دوا وادەش بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بی سەرەتا‌و بیانی  لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ ڕۆژی (15/6/2019) دەبێت. 

© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft