هۆبەی تۆماری ئوتومبیل لە هاتووچۆی کۆیە دەکرێتەوە

2019-07-03     2841

هاتوچۆ|هێمن سالار 
فۆتۆ | رەنج عارف 

لە بەرواری ٢/٧/٢٠١٩ بەردی بناغەی هۆبەی نوێکردنەوەی ساڵانەی ئوتومبێل لە هاتووچۆی کۆیە کرایەوە. سەبارەت بە پڕۆژەکە  بەڕێوەبەری هاتووچۆی کۆیە عقید (زاهیر محمد غفور) سوپاسی وەزارەتی ناوخۆ و بریکاری وەزیر و بەتایبەت عمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕیوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلیمانی کرد بەهۆی ئەوەی کە کۆی گشتی تێچووی پڕۆژەی دروستکردنی بیناکە و سەرجەم پێداویستییەکانی دەکەوێتە ئەستۆی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی. 

ئەم پڕۆژەیە کارێک دەکات کە دەبێتە خزمەتێکی تری بواری هاتووچۆ لەو سنوورەدا، هاوکات دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هاتووچۆی هاوڵاتییانی کۆیە و هەولێر و دهۆک بەمەبەستی تۆمارکردنی ئوتومبیلەکانیان وە لە ئایندەیەکی نزیکدا سوودمەند دەبن لەم پڕۆژەیە.





























© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft