هاتووچۆی سلێمانی تاكسی‌و پاصەكان ئاگادار دەكاتەوە

2019-07-28     5325


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم خاوەن ئۆتۆمبێلەكانی كرێی وەك (تاكسی‌و پاص) كە كاری گواستنەوەی هاوڵاتییان دەكەن، كە نابێت بەهیچ شێوەیەك نەفەری زیادە لە ئۆتۆمبێلەكانیاندا باربكەن یاخود مەساری هێلەكان بگۆڕن، بەپێچەوانەوە دووچاری لێپرسینەوە‌و سزای دارایی بە بڕی (40,000) چل هەزار دینار دەبنەوە، ئەوەش بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (79) ساڵی (2016) بڕگەی (8) لە خشتەی سزای دارایی سەرپێچییەكانی هاتووچۆ لە هەرێمی كوردستاندا.

© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft