بانگهێشتکردنی پەرلەمانتاران بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی

2022-05-31     2352

لە بەرواری دوێنێ 2022/05/30 بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی بە وەکالەت لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ بەڕێز پەرلەمانتار ( علی حمەصاڵح) گفتوگۆی کرد, وە لەمیانەی ئەو پەیوەندییەدا بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی داوای لە پەرلەمانتاری ناوبراو کرد کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بکات بەمەبەستی بە ئاگابوون لە نزیکەوە وە لە وورد و درشتی میکانیزمی ڕاپەڕاندنی کارەکان لەسەرجەم بەڕێوەبەرێتی و بەش و هۆبەکان، وە بەدواداچوون لە هەموو بوارەکان بەتایبەتی بەشی IT کە تیایدا پڕۆسەی دابەشکردنی ئەو ژمارانەی تیادا دەکرێت کە بڕی ڕسوماتەکەی دوو ملیۆن دینارە.

لێرەشەوە داواکارین لە سەرجەم پەرلەمانتارە بەڕێزەکانی پەرلەمانی کوردستان ئەوانەی ئارەزوومەندن بەبەشداری کردن لەم سەردان و بەدواداچوون و چاودێرییە لە ئەمڕۆوە بفەرموون بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان وە بەڕاشکاوی هەموو کار ئاسانییەکیان دەخەینە بەردەم بۆ جێبەجێکردنی کار و ئەرکی پەرلەمانتاریان وە هەرپرسیارێکیان هەبێت بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕای گشتی.

© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft