ئامادەکارییەکانی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بۆ ڕۆژانی نەورۆز و بەهار

2023-03-12     3768

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە 12/3/2023 بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی عمیدی مافپەروەر (عمر نامیق حسن ) کۆبوونەوەیەک ڕێکخرا لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرو بەرپرسە کانی بەش و هۆبە تایبەتمەندەکان لە هەردوو بەڕێوەبەرێتییەکانی  ناوشار (ڕۆژ هەڵات و رۆژ ئاوا) و کارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ وە بەڕێوەبەرێتی قەزای ناوەند و سەرجەم هاتووچۆکانی دووکان –  قەرەداغ – چوارتا – سیدسادق – پینجوێن – چەمچەماڵ – دەربەندیخان – شارەزوور – بازیان  - بەشی کامێراکان وژمێریاری وراگەیاندن .

ناوەرۆکی کۆبونەوەکە تاوتوێ کردنی ئامادەکاری بوو بۆ ڕۆژەکانی نەورۆز ، پێشنیار و سەرنجەکان خرانە ڕوو لە چوارچێوەی ڕێکخستنی رەوشی هاتووچۆ لە ناوشارو دەرەوەی شار و سەیرانگاکان وە جەخت کردنەوە لە دابین کردنی کەشێکی سەلامەت بۆ هاوڵاتیانی بەڕێز وە جێبەجێ کردنی یاساو ڕێنماییەکانی هاتووچۆ وە کار کردن لە سەر نەهێشتن یاخود کەمکردنی دیاردەی دزێو و سەرپێچی ڕووداوەکانی هاتووچۆ.

وەخستنە گەڕی سەرجەم توانا مرۆیی و ئامێر و کەرەستە هاتووچۆییەکان لە ڕووی بەشی کۆنترۆڵ و فلات و کرێن فلات و تادانۆکان و کامێراکانی چاودێری خێرای و ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلەکانی هاتووچۆ .

هەروەها بەرچاوڕوونیدان لە ڕێکارەکانی سەلامەتی بۆ هاوڵاتیان و دام و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بێ جیاوازی لە ڕێی بە شی راگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی کە بەرجەستە دەبێت لە لێدوان بۆ کەناڵەکان و ماڵپەڕ و سۆشیاڵ میدیای هاتوچۆی سلێمانی و رادیۆی ترافیک FM .

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی جەختی لە هەموان کردەوە کە وەک تیمێک کار بکەن و بەڕێوەبەرێتی و بەشەکان هەماهەنگ و هاوکار بن بۆ کەمکردنی لۆد و قەرباڵغی و گرفتەکانی هاتووچۆ، بە دەستنیشانکردنی پلان و خشتەیەکی تۆکمە لە ئەرک و فەرمانەکان وە ڕەچاوکردنی مافەکانی مرۆڤ لە جێبەجێ کردنی ئەرک و فەرمانەکاندا.

بەهیوای ئەوەی ئەمساڵی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی ببێتە هۆی خۆشی و سەلامەتی و جێبەجێکردنی یاسا وڕێنماییەکانی هاتووچۆ.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی

© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft