سیمینارێکی تایبەت بە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکان لە هاتووچۆی سلێمانی سازکرا

2023-05-15     1080

هاتووچۆ : دیار عباس

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ١٥/٠٥/٢٠٢٣ عەقیدی هاتووچۆ (بەختیار محمد عبداللە) بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی بەهاوکاری لەگەڵ (کۆمپانیای TALABAT) سیمینارێکی تایبەتییان بۆ بەشێک لەشۆفێرانی ماتۆڕسکیل لەژێر ناو نیشانی( ئامانجمان سزادانتان نییە، پەرۆشی سەلامەتیتانین)سازکرد، لەسیمینارەکەدا تیشک خرایە سەر بەرزکرنەوەی ئاستی هۆشیاری شۆفێرانی ماتۆڕسکیل و ئاشناکردنیان بەیاساو ڕێنماییەکانی هاتووچۆ.

 بەشێکی تری سیمینارەکە باس کردن بوو لەو سەرکێشییانەی کەشۆفێرانی ماتۆڕسکیل ڕۆژانە لەسەرشەقام و گۆڕەپانەکان ئەنجامی ئەدەن وەهەروەها نمایش کردنی چەندین ڕووداوی هاتووچۆ کەبۆتە هۆی مردن و کەم ئەندام بوونی شۆفێرەکانیان.

لە ڕوانگەی شرۆڤەکردنی داتاو ئامارەکانی ساڵی ڕابردوو ٢٠٢٢ زۆرترین جۆری سوار ڕەو کە تووشی ڕووداوی هاتووچۆی هەمەجۆر بوون، وە پشکی شێر بەپێی ئەو ئامارانەی لەبەردەستدان بەر ماتۆڕکسیلەکان دەکەوێت.

لە سیمینارەکەدا ئاماژە بە ئاماری ڕووداوەکانی هاتووچۆ و لەناویاندا بەتایبەتی ئاماری ڕووداوەکانی ماتۆڕسکیل کرا لە پێناو بەرچاو ڕوونی شۆفێرانی ماتۆڕسکیلی ئامادەبوو و وە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و پابەندبوونیان بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ. 

 

 

 

 

© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft