ئەم ئامێرە لەسەرەتای دروستکردنی گەڕۆکدا نەبووە دوایی بەهۆی پێش کەوتنی تەکنەلۆژیای پێکهاتەی بزوێنەری گەڕۆک پەیدابوو، ڕۆڵی هەندل Handle دەبینێ، مانۆڤێلا کەلەسەرەتا بۆ کارپێکردنی بزوێنەر بەکاریان دەهێنا تاکۆتایی ساڵانی هەشتاکان لای خۆمان بەکار دەهات، ئێستاش لەکاتی لەکارکەوتنی ئەم ئامێرە (سلف) بەهۆی هەندل یان پاڵنان و ڕاکێشانی ئوتومبیل کاری سلف ئەنجام دەدرێ.
سلف The Starter: مۆتۆڕێکی کارەباییە بۆ دەستپێکردنی ئیشی بزوێنەر لەسەرەتادا بەکاردەهێنرێت، بەهۆی ئەو دیشە بچووکەی کەپێی دەگوترێ پنیون (Pinion) لەگەڵ دیشل فلاویل Fly wheel کەپێی دەگوترێ (فولان) گیردەبێ و بۆماوەی چەند چرکەیەک دوایی دەگەڕێتەوە شوێنی خۆی و لەپێشەوەی ئامێری سلف کراوە.
سلف تەزوویەکی کارەبایی زۆر ڕادەکێشێ کاتی کارکردنی لە سەری گەرمی (+) باترییەوە بەهۆی وایەرێکی ئەستوور Cable تا بەرگری ئەم بڕە ئەمپێرییە بەرزە بکات بۆ کارپێکردن و هەڵسوڕانی ئاڕمێچەرەکەی (Armature- عضو الدوار) لەناو کۆیلی جێگیر (Starter- عضو الثابت) کە تین و قورساییەکی زۆری میکانیکی دێتە سەر بەهۆی گیربوونی بە دیشل فلاویل و پەیوەستی کرنگ و پستۆنەکان و هەتا گرەر بەیەکەوە لەسەر یەک هێل بەدیشل پنیونی سلف بۆیە باشتر لەکاتی سلف لێدان کلاج بکرێت، هەروەها کلاج کردن باشترە بۆ کاتی زستان چونکە پلەی گەرمی ناو بزوێنەر نزمەو ڕۆنی ناو بزوێنەرو پارچەکانی خەست بۆتەوە.
بەشێوەیەکی زانستی سلف بۆ بڕینی دەگەی یەکەم و دووەمە واتە دەگەی ڕاکێشانی سووتەمەنی و دەگەی پاڵەپەستۆ Pressure stroke تا دەگەیتە دەگەی سێهەم کە سووتانە، ئەو کات بزوێنەر دەکەوێتە کار و ئیتر کارمان بە سلف نامێنێت ئەمەش بەهۆی گۆڕینی هێزی کارەبایی بۆ هێزی میکانیکی ئەنجام دەدرێت.
پێکهاتەی سلف:
- شقارتە - Matches - مارش - سویچی کارپێکردنی سەرەتا - Automatic contact switch
- قۆڵی گیربوون -Arm
- تۆپەو سپرینگ -Spring
- دیشل و پنینون - pinion gear
- کۆیل جوڵاو- Armeature
- کۆیل جێگیر- Starter
- کۆمیتەیتۆر و فڵچە - Brush and Commitator
ئیشکردنی سلف:
سەرەتا کە سویچی ئوتومبێل دەکرێتەوە دو بادانی لێدانی سلفە، لەو کاتەدا تەزووی کارەبا لە سویچەکەوە بەهۆی وایەرێک داچێتە سەرکۆیل شقارتە (Contact) لەسەر پشتی سلفەو پەیوەستن بەیەکەوە، بەهۆی دروستبوونی کایەی موگناتیسییەوە شیشی کۆیلەکە کێش دەکات و ئەمەش قۆڵی گیربوون ڕادەكێشێت کە پەیوەستە بەسەر شەفتی ئارمێچەرەوە، ئەمەش دیشل پنیۆن (Pinion) دەباتە پێش تا گیر دەبێت لە دیشل فلانی سەر فلاوین (ئێستا هەر دوو دیشل سلف و فلاین لەسەر یەکن) هەر لەو ساتەدا بە چرکە کە کۆیلی کارپێکردنی سەرەتا (شقارتە) بەهۆی تەزووی تێچوو خۆ ڕادەکێشێت دووبارە لە دواوەی لەیەک کاتدا دوو خاڵی سەرەکی گەیاندنی کارەبا کۆنتاکت دەکەن و یەکێکیان بەهۆی کێبڵی ئەستوور بەستراوە بەسەری گەرمی (+) پاتری کە تەزوویەکی زۆری کارەبای پیادا دەڕوات نزیکەی 150-400 ئەمپێرە بۆ سەر خاڵەکەی تر کە پەیوەستە بە کۆیلی سەرەکی سلفەوە، ئەمە وەک لای گەرم، لاکەی تری سارد پەیوەستە بەلەشی ساردی بزوێنەر لەو کاتەدا کایەی موگناتیسی لەسەر تەوەرەکانی کۆیل جێگر و چواردەوری کۆیل جوڵاو Armeature دروست دەبێت و بەهۆی کۆمیتەیتەرو فڵچە کاربۆنییەکانیشەوە ئاڕمێچەر هەڵدەسوڕێت، دەرەنجام دەبێتە هەڵسوڕانی هەردوو دیشل پنیۆن و دیشل فلاویل، بەم شێوەیە تا دەگەی یەکەم و دووەم تەواو دەبێت و دەگەی سێیەم (واتە دەگەی سووتان) و بزوێنەر دەکەوێتە کار.
وەستانی سلف بەهۆی گەڕانەوەی سویچی سەرەکی و ( نەمانی تەزووی کارەبا لەسەر سلف) بەهۆی گووشاری سپرینگ و تۆپەی سەر شەفتی ئاڕمێچەرەوە دەبێت، کاتی نەمانی هێزی پاڵپێوەنەری کارەبایی دەست بەجێ دیشل پنیۆن دەردەچێت و دەگەڕێتەوەو لەسەر دیشل فلاوی نامێنێت بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیک، هەر لەوکاتەی کە خێرایی خولانەوەی دیشل فلاویل زۆر دەبێت.
سەرچاوە: کتێبی مێژووی ئوتومبیل و پێکهاتەکانی
لێخوڕین و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ
women who cheat on their husband
go percentage of women who cheat
stories of sex
go free indian sex stories
cialis coupons and discounts
codesamples.in prescription discounts cards
free abortion clinics in atlanta
discount coupon abortion clinic in atlanta
cialis trial coupon
accuton.com prescription discount coupons
vermox suspenzija
vermox vermox cijena
nalpraxone
read naltrexone alcoholism medication