بۆچی ڕەنگەكانی ترافیك لایت ( سوور – زەرد – سەوز )ن؟
2017-11-09     9757
رەنگی سوور
ئاماژەیە بۆ بوونی مەترسی لە زۆربەی كلتورەكاندا، كە ئەمەش بیرۆكەیەكی تەواو گونجاوە بۆ ئەوەی كە بڵێین رەنگی سوور لە دورترین ماوە دەبینرێ لەچاو ڕەنگەكانی تردا. بەمانای ئەوەی كە مرۆڤ دەتوانێ ئەم ڕەنگە لە دورییەكی زۆرتر ببینێ وەك ڕەنگەكانی تر. لەهێماكانی تری هاتوچۆدا ڕەنگی سوور دەبینرێ وەك هێماكانی ( بوەستە – مەوەستە وە چەندین هێمای تر)، رەنگی سوور بەمانای وەستان هاتووە تەنانەت پێش ئەوەی ئوتومبێلیش هەبووبێ وەک لە هێماكانی شەمەندەفەردا. ئەمەش لەكاتی گۆڕینی ڕێڕەوی شەمەندەفەرەكاندا بەكاریان هێناوە بۆ ئاماژەدان بە چۆڵ نەبوونی هێڵی مەبەست.
رەنگی زەرد / بە واتای "ئاگاداربە" لەبەرئەوەی ڕێژەی بینینی نزیكە لە سورەوە
هەر لەسەرەتای دروست بوونی بزوێنەرەوە هەتا ناوەڕاستی ساڵانی 1900 هەموو ئاماژەكانی وەستان سوور نەبوون بەڵكو بەشێكی زۆریان زەرد بوون، لەبەرئەوەی لەشەودا ئەستەم بوو بتوانرێت ئاماژەیەكی سووری وەستان ببینرێت لە شوێنێكدا كە ڕووناكی كەم بووە. ئەم ڕەنگی زەردە سەرەتا لە (دیترۆیت) لەساڵی 1915 بەكارهاتووە، هەمان شار دوای (5) پێنج ساڵ یەكەم ترافیک لایتی ئەلكترۆنی بەكارهێنا كە لە سوچێكی ویلایەتی میشیگان دانرا.
رەنگی سەوز / لەسەرەتادا بەمانای ئاگاداربە بووە
رۆڵی رەنگی سەوز بەپێی کات گۆرانكاری بەسەرداهاتووە، توانای بینینی رەنگی سەوز لە دوورەوە كەمترە وەك لەتوانای رەنگی زەرد. ئەمەش بەو مانایەی ئەم رەنگە ئاستی بینینی کەمترە وەک لەهەر ڕەنگێكی تر، وەك سوور و زەرد. ئەگەر بمانەوێ باسی رابردوو بكەین لەپێش بوونی ئوتومبێل و شەمەندەفەردا سەوز بەمانی (ئاگاداربە) هاتووە لەكاتێكدا (بڕۆ) بەڕەنگی سپی بووە. بەكارهێنانی رەنگی سەوز بۆ جێ بەجێ كردنی فەرمانی (بڕۆ) لە ئەفسانەیەكەوە هاتووە كاتێك ئەندازیارێك بەهۆی رەنگی سپی ئەستێرەكانەوە ڕێگاكەی هەڵە كردووە بۆیە دوای ئەوە رەنگی سەوز ئاماژە بوو بۆ (بڕۆ)، لەوكاتەوە تەنانەت لە هێڵی شەمەندەفەرەكاندا تەنها ڕەنگی سوور و سەوز بەكاردێت.
لە ئینگلیزییەوە: هێمن سالار