چۆنیەتی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری
2019-07-09     138683
خاوەن مۆڵەت دەتوانێت شەش مانگ پێش بەسەرچوونی مۆڵەتەکەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بکات بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتەکەی
هەنگاوەکان:
- پشکنینی پزیشکی پێش سەردانکردنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ.
- وەرگرتنی کۆدی سەردانیکردن لە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی (کلیک لێرە بکە بۆ وەرگرتنی کۆد) کاتژمێر (٧) ی ئێوارە و هەموو ڕۆژێک بەردەستە جگە لەو رۆژانەی بۆ رۆژی دواتر پشووە.
- لەکاتی وەرگرتنی کۆدی سەردانیکردن پێویستە بۆ رۆژی دواتر سەردانی هاتووچۆی سلێمانی بکەیت بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکەت بە پێچەوانەوە کۆدەکەت بەسەردەچێت و دەبێت دووبارە کۆد وەربگریتەوە.
- پێویستە لەکاتی سەردانیکردن ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆی بهێنێت:
ناسنامەی باری شارستانی، رەگەزنامەی عێراقی، کارتی زانیاری، یان کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاری (رەسەنەکان) پشکنینی پزیشکی هەروەها مۆڵەتە کۆنەکەی، هێنانی پاسپۆرت یان نووسینی ناوەکەی بە ئینگلیزی لای کەسێکی شارەزا.
5. ئەو كەسانەی كە بیانین، واتە عێراقی نین، پێویستە پشتگیری شوێنی نیشتەجێبوون بە پەسەند كراوی لە قائیمقامیەتی سلێمانی بهێنن.