پۆلیسی هاتووچۆ کاری چییە و جل و بەرگیان چۆنە؟
2022-04-13     3510
کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
پۆلیسی هاتووچۆ کاریان ڕێکخستنی ڕەوشی هاتووچۆیە لەسەر شەقامەکان هەروەها ڕێنمایی دەدەنە شۆفێران کە چۆن بڕۆن بەسەر شەقامەکاندا.
جل و بەرگی پۆلیسی هاتووچۆ:
پۆلیسی هاتووچۆ لە وەرزی هاویندا کراسی سپی و پانتۆڵی نیلی لەبەر دەکەن و لە شەواندا هێلەکی فسفۆریش لەبەر دەکەن.
لە وەرزی زستاندا پۆلیسی هاتووچۆ کراسی نیلی و پانتۆڵی نیلی لەبەر دەکەن وە ئەگەر کەشەکە زۆر ساردبوو قەمسەڵە لەبەر دەکەن، وە لە شەواندا هێلەکی فسفۆری بەکار دەهێنن.
بۆچی هێلەکی فسۆری بەکار دەهێنین بە شەوان؟
هێلەکی فسفۆری لە شوێنێکدا بەکاردێت کە حاڵەتێکی لە ناکاو یان مەترسیدار هەبێت یان لەو شوێنانەی کە ڕووناکی کەمە، ئەم هێلەکە وا دەکات پۆلیسەکانی هاتووچۆ لە شەواندا ببینرێن و گیانیان سەلامەت بێت.
ئەم وانەیە لەلایەن ڕێپێدراوی هاتووچۆ (هێمن سالار) ئامادە کراوە