ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە زۆربەی فەرمانگە حکومەییەکان و ناوەندە بازرگانییەکان و شوێن و جێگا گشتییەکان سندوقی کۆمەکی فەراهەم کردووە بەمەبەستی بەشداریکردنی هاوڵاتییان لە هاوکاری و کۆمەک کردنی منداڵانی نەخۆش و کەمدەرامەت و خوێندنگاکان و نەخۆشخانەکان و کاری نەشتەرگەری منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجەو بەرنامەکانی پاراستنی منداڵان و چەندین کاری خێرخوازی بۆ منداڵان لە چەندین بواردا. رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 17/01/2023 ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هەستان بە کردنەوەی ئەو سندوقەی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانیدا بوونی هەبوو بە ئامادەبوونی نوێنەر و لیژنەیەکی بەڕێوەبەرایەتیمان و وەرگرتنی ئەو پارەیەی هاوڵاتییان پێشکەشیان کردبوو بە سندوقەکە کە بریتی بوو لە (٦١٩.٥٠٠) شەش سەد و نۆزدە هەزار و پێنج سەد دیناری عێراقی.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی