بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی
زمان
کوردی
عربي
سەرەکی
هەواڵ
ڕێنمایی
مۆڵەت
هونەری
منداڵان
بیروڕا
ڤیدیۆ
دەربارە
پەیوەندی
پرسیارە باوەکان
چۆن مۆڵەتی شۆفێری ماتۆڕسکیل دەربهێنم؟
ڕێكارەكانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ماتۆڕسكیل پێویستە داواكار خاوەنی ڕەگەزنامەی عێراقی بێت‌و تەمەنی (16) ساڵی تەواو كردبێت
چۆنیەتی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری
هەنگاوەکان: نوێکردنەوەی پشکنینی چاو پێش سەردانکردنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ. پێویستە لەکاتی سەردانیکردن ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆی بهێنێت: ناسنامەی باری شارستانی، رەگەزنامەی عێراقی، کارتی زانیاری، یان کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاری (رەسەنەکان و کۆپی رەنگاورەنگ) پشکنینی چاو و ٢ وێنە. هەروەها مۆڵەتە کۆنەکەی. نوێکردنەوەی مۆڵەت: ٤٠.٠٠٠ چل هەزار دینار سزای بەسەرچوونی مۆڵەت لە دوای بەرواری ٤-١٢-٢٠١٩ بەسەر چوبێت دەبێت بە ٣٠،٠٠٠ دینار
مەرجەکانی وەرگرتنی مۆڵەتی بیناسازی
1. دەبێت هاوڵاتی عێراقی بێت 2. تەمەنی (20) ساڵی تەواو کردبێت 3. پشکنینی پزیشکی ئەنجام دابێت 4. لەو تاقیکردنەوەیە دەربچێت کە لە لایەن هاتوچۆی سلێمانی بۆی ئەنجام دەدرێت بەڵگەنامەکان ئەم پێداویستیانەی لەگەڵ خۆی بهێنێت (فۆتۆكۆپی رەنگاو رەنگی پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی و كارتی زانیاری و پێنج وێنەی ڕەنگاوڕەنگی ڕووبەڕوو ) لە گەڵ ئەصڵی یەكانی دا، یان کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاری. تێبینی: ئەگەر شۆفێرەکە مۆڵەتی گشتی هەبێت نابێت بە جێگرەوەی مۆڵەتی بیناسازیەکە، ئەگەر لەکاتی لێخورینی ئۆتۆمبێلی بیناسازی، شۆفێرەکە هەڵگری مۆڵەتی بیناسازی نەبێت توشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێت بە پێی بڕگەی (١ ) لە ماددەی ٢١ ی یاسای ژمارە ٨٦ ی ساڵی ٢٠٠٤
ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی له كوردستان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی وه‌ك كاری هه‌میشه‌یی خۆی هه‌وڵ ده‌دات بۆ زیاتر خزمه‌ت كردن و كارئاسانی بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی لهگَهڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێم به شێوه‌یه‌كی ئاسان و له ماوه‌یه‌كی كورتدا مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی ده‌داته ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه خوازیارن ئوتومبیل لێ‌بخوڕن له‌و ووڵاتانه‌ی كه سه‌ردانی ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی (گه‌شت , بازرگانی , نه‌خۆشی .....هتد) كه له‌م ڕێگه‌یه‌وه هاوڵاتیان ده‌توانن له گشت ووڵاتانی جیهان شۆفێری بكه‌ن به‌بێ هیچ گیر‌و گرفت و به‌ربه‌ستێك جۆره‌كانی مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی 1- مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت هه‌ڵگرانی ئه‌م جۆره مۆڵه‌ته ڕێگه پێدراون ته‌نها ئوتومبیلی تایبه‌ت لیبخوڕن له ووڵاتانی ده‌ره‌وه (پێویسته خوازیار خاوه‌نی مۆڵه‌تی ناوخۆیی تایبه‌ت یان گشتی بێت) 2- مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی گشتی هه‌ڵگرانی ئه‌م جۆره مۆڵه‌ته ڕێگه پێدراون كه هه‌موو جۆره‌كانی ئوتومبیل (تایبه‌ت , تاكسی , پاص , بارهه‌ڵگر) لێ‌بخوڕن له هه‌موو ووڵاتانی جیهان (پێویسته خوازیار خاوه‌نی مۆڵه‌تی ناوخۆیی گشتی بێت) 3- مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی ماتۆڕسكیل هه‌ڵگرانی ئه‌م جۆره مۆڵه‌ته ته‌نها ده‌توانن جۆره‌كانی ماتۆڕسكیل لێ‌بخوڕن له ووڵاتانی ده‌ره‌وه (پێویسته خوازیار خاوه‌نی مۆڵه‌تی ناوخۆیی ماتۆڕ سكیل بێت) بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م جۆره مۆڵه‌تانه هاوڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌شی مۆڵه‌ت بكه‌ن له ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلیمانی له‌گه‌ڵ پێداویستی یه‌كانی ( پاسپۆرت , پێناسی باری كه‌سێتی , مۆڵه‌تی شۆفێری ناوخۆیی , دوو وێنه ) پاش پێداچونه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی به‌شه‌كه‌وه فۆرمێكی تایبه‌ت به مۆڵه‌ته‌كه‌یان پێ ده‌دریت كه پێویسته شۆفێر به زانیاری تایبه‌ت به خۆی پڕی بكاته‌وه پاش په‌سه‌ندكردنی فۆرمه‌كه ده‌نێردرێته به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێم له هه‌ولێر كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا مۆڵه‌ته نێوده‌وڵه‌تی یه‌كه وه‌رده‌گرێته‌وه تێبینی| مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تی ته‌نها بۆ ماوه‌ی (1) ساڵ به‌كاردێت بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی شۆفێر پێویسته دووباره سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی مۆڵه‌ت بكاته‌وه
بۆ زانیاری دەربارەی مۆڵەتی شۆفێری تایبەت
پێویستە داواكار ئەم مەرجانەی تێدابێت :- 1.عێراقی بێت . 2.تەمەنی (18) ساڵی تەواو كردبێت . 3.ئەم پێداویستیانەی لە گەڵ خۆی بهێنێت (فۆتۆكۆپی ملونی پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی و كارتی زانیاری و پێنج وێنەی ڕەنگاوڕەنگی ڕووبەڕوو ) لە گەڵ ئەصڵی یەكانی دا .
بۆ زانیاری دەربارەی مۆڵەتی شۆفێری گشتی
پێویستە داواكار ئەم مەرجانەی تێدابێت :- 1.عێراقی بێت . 2.تەمەنی (20) ساڵی تەواو كردبێت . 3.ئەم پێداویستیانەی لە گەڵ خۆی بهێنێت (فۆتۆكۆپی ملونی پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی و كارتی زانیاری و پێنج وێنەی ڕەنگاوڕەنگی ڕووبەڕوو ) لە گەڵ ئەصڵی یەكانی دا .
بۆ زانیاری دەربارەی مۆڵەتی شۆفێری ماتۆڕ .
پێویستە داواكار ئەم مەرجانەی تێدابێت :- 1.عێراقی بێت . 2.تەمەنی (16) ساڵی تەواو كردبێت . 3.ئەم پێداویستیانەی لە گەڵ خۆی بهێنێت (فۆتۆكۆپی ملونی پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی و كارتی زانیاری و پێنج وێنەی ڕەنگاوڕەنگی ڕووبەڕوو ) لە گەڵ ئەصڵی یەكانی دا .
بۆ زانیاری دەربارەی مۆڵەتی شۆفێری ماتۆڕ .
پێویستە داواكار ئەم مەرجانەی تێدابێت :- 1.عێراقی بێت . 2.تەمەنی (16) ساڵی تەواو كردبێت . 3.ئەم پێداویستیانەی لە گەڵ خۆی بهێنێت (فۆتۆكۆپی ملونی پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی و كارتی زانیاری و پێنج وێنەی ڕەنگاوڕەنگی ڕووبەڕوو ) لە گەڵ ئەصڵی یەكانی دا .
بۆ زانیاری دەربارەی گۆڕینی مۆڵەتی شۆفێری تایبەت بۆ گشتی
1.مۆڵەتەكە سیستمی نوێ بێت تەنها تاقیكردنەوەی پراكتیكی پێ ئەنجام دەدرێت . 2.سیستمی كۆن هەر دوو تاقیكردنەوەی تیۆری و پراكتیكی پێ ئەنجام دەدرێت
بۆ زانیاری دەربارەی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی
.پێویستە داواكار [ پاسپۆرت و پێناسی باری شارستانی و مۆڵەتی شۆفێری ] ڕەسەنی پێ بێت . 2.پاشان لە بەشی مۆڵەتی شۆفێری فۆڕمێكی زانیاری بۆ پڕدەكرێتەەوە و دەنێردرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی لە هەولێر .
بۆ زانیاری دەربارەی بەكارهێنانی مۆڵەتی بیانی لە عێراقی .
1.دەبێت مۆڵەتەكە وەربگێڕدرێت بۆ زمانی كوردی وە لە لایەن وەرگێڕی یاسای یەوە پشت ڕاست كرابێتەوە . 2.پاشان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی / بەشی مۆڵەت بكات و مۆڵەتە وەرگێڕاوەكە و ڕەسەنەكەی و پاسپۆرتەكەی لە گەڵ خۆی بهێنێت ، مۆڵەتێكی كاتی پێدەدرێت بۆ ماوەی (1) ساڵ .
بۆ زانیاری دەربارەی وون بوون مۆڵەتی شۆفێری
1.پێویستە داواكار سەردانی بنكەی پۆلیسی وونبووەکان بكات لە گەڕەکی سەركارێز لە ناو بەرێوەبەرێتی هاتوچۆی رۆژهەڵات بۆ ئەوەی نوسراوی وون بوون ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیمان بكرێت . 2. پاشان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بكات و نوسراوی وون بوونی مۆڵەتەكەی و (فۆتۆكۆپی ملونی پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی و كارتی زانیاری و چوار وێنەی ڕەنگاوڕەنگی ڕووبەڕوو ) لە گەڵ ڕەسەنەكانی بهێنێت . 3.وون بوون بۆ یەكەم جار (٤٠،٠٠٠) هەزار دینارە بۆ جاری دووەم (١٠٠،٠٠٠) هەزار دینار وەك باج لێی وەردەگیرێت . بۆ جاری سێ هەم و زیاتر ١٥٠،٠٠٠ هەزار
بۆ زانیاری دەربارەی تێكچونی مۆڵەتی شۆفێری .
1.پێویستە داواكار سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكەمان بكات و داواكاری یەك ئاڕاستەی بەشی مۆڵەت بكات . 2. (فۆتۆكۆپی ملونی پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی و كارتی زانیاری و چوار وێنەی ڕەنگاوڕەنگی ڕووبەڕوو ) لە گەڵ ڕەسەنەكانی بهێنێت . 3. تێكچون بۆ یەكەم جار (١٠،٠٠٠) هەزار دینارە بۆ جاری دووەم (٢٠،٠٠٠) هەزار دینارە بۆ جاری سێ یەم (٤٠،٠٠٠) هەزار دینار وەك باج لێی وەردەگیرێت .
پێداویستی و قۆناغەکانی نوێکردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێل
۱-ئامادەبوونی خاوەنی ئۆتۆمبێل و ئامادەکردنی بەڵگەی کەسی کۆپی وئەسڵی(پێناسی باری کەسیەتی+پێناسی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی+کارتی زانیاری+ -هێنانی پشتگیری قائیمقام بۆ دانیشتوانی ماددەی۱٤۰+یەک وێنە) ۲- ئەگەر وکیل ئامادە بوولەجیاتی خاوەنی بەڵگەی کەسی کۆپی وئەسڵی(پێناسی باری کەسیەتی+پێناسی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی+کارتی زانیاری) +وینەیەکی بریکانەمەکە ئەسڵی یان تصدیق کراوی پێ بێت مافی تازەکردنەوەی تێدابێت. ۳- ئەگەر نەتوانرا خاوەنی یان وەکیل ئامادەکرێت ئەوکەسەی ئۆتۆمێلەکەی لایە دەتوانێت لەجیاتی خاوەنەکەی ساڵانەکە نوێ بکاتەوە، بەمەرجێک بەڵێن نامەیەک لەبەشی یاسا بدات کە خاوەنی دەست ناکەوێت وە بەڵگەکەسییەکانی خۆی بهێنێت. (پێناسی باری کەسیەتی+پێناسی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی+کارتی زانیاری+ -هێنانی پشتگیری قائیمقام بۆ دانیشتوانی ماددەی۱٤۰+یەک وێنە). ٤-ئەنجامدانی پشکنینی هاتووچۆ و مەرجی توندوتۆڵی ئەگەر ساڵێک بە سەریاندا تێپەڕبوو بوو ٥-هێنانی ئەستۆپاکی باجی دەرامەت بۆ ئوتۆمبێلی بارهەڵگر لەیەک تەن زیاتر وە ئامێری بیناسازی ٦-ئەگەر خاوەنی ئۆتۆمبێل کۆمپانیابوو دەبێت بریکاری کۆمپانیا و پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی تۆماری کۆمپانیاکانی پێبێت تێبینی:- ۱-ئەگەر خاوەنی ئۆتۆمبێل کۆچی دوایی کردبوو منداڵی قاصری هەبوو ساڵانەی بۆ نوێ ناکرێتەوە دەبێت ئۆتۆمبیلەکە بفرۆشرێت ۲-ئەگەرساڵێک زیاتری مابوو بۆ بەسەرچوونی ساڵانەکە نوێ ناکرێتەوە قۆناغەکانی ئەنجامدانی مامەڵە ۱- پشکنین و مەرجی توند‌و تۆڵی ۲-سەردانی بەشی سزاکان (غرامات) ۳-ڕێکخەری مامەڵە ٤-ئەفسەری تۆمار ٥-ژمێریاری ٦-تسلیم کردنی مامەڵە ۷- وەرگرتنەوەی ساڵانە
پێداویستی و قۆناغەکانی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل (تحویل)
پێداویستیەکان یەکەم- پێداویستی کڕیار ۱-بەڵگەی کەسی کۆ پی وئەسڵی(پێناسەی باری کەسیەتی+پێناسەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی+کارتی زانیاری+یەک وێنە) ۲-ڕەزامەندی ئاسایش بۆکەسی بیانی و دانیشتووی دەرەوی هەرێم بێجگە لەکرکوک ۳-هێنانی پشتگیری قائیمقام بۆ دانیشتووی ماددەی ۱٤۰ بەدەر لەکرکوک دووەم:-پێداویستی فرۆشیار:- -بەڵگەی کەسی ئەسڵی(پێناسی باری کەسیەتی+پێناسەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی +یەک وێنە) سێیەم:- ئەگەر کڕیار یان فرۆشیار ئامادە نە بوو بریکار (وکیل) ئامادەبوو پێویستە:- بەڵگەی کەسی کۆپی وئەسڵی(پێناسی باری کەسیەتی+پێناسەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی+یەک وێنە) پێبێت چوارەم:- هێنانی ئەستۆپاکی باجی دەرامەت کڕیارو فڕۆشیار بۆ ئوتۆمبێلی بارهەڵگر لەیەک تەن زیاتر وە ئامێری بیناسازی پێنجەم:- ئەنجامدانی پشکنینی هاتوچۆ و مەرجی توندوتۆڵی ئەگەر ساڵێک بە سەریاندا تێپەڕبوو بوو شەشەم:- ئەگەر کڕیار یان فرۆشیار کۆمپانیابوو، دەبێت بریکاری کۆمپانیا پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی تۆماری کۆمپانیاکانی پێبێت حەوتەم: ئەگەر فرۆشیار کۆچی دوای کرد بوو دەبێت ئەوکەسانەی کە میراتگر دەبن بەپێی بەشنامە(قسام شرعی) خۆیان یان بریکار (وکیل)ئامادەبێت لەگەڵ وێنەیەکی پەسەندکراوی قەسامەکە تێبینی:- تەنها دەڕاسەو ماتۆر و ئامێری تایە زنجیر مەرجی توندوتۆڵی ناوێت قۆناغەکانی ئەنجامدانی مامەڵە ۱- پشکنین و مەرجی توند‌و تۆڵی ۲-سەردانی بەشی سزاکان (غرامات) ۳-ڕێکخەری مامەڵە ٤-ئەفسەری تۆمار/ دەبێت کڕیارو فرۆشیار ئامادەبێت ٥-ژمێریاری ٦-تسلیم کردنی مامەڵە ۷- وەرگرتنەوەی ساڵانە
زانیاری دەربارەی نرخە نوێیەکان بۆ مامەڵەکانی بەشی هونەری
دەرکردن(اصدار) ساڵانە یان مۆڵەتی ماتۆڕسکیل (21.000) دیناری عێراقی. دەرکردن(اصدار) تۆمارکردنی مۆڵەتی شۆفێری (40.000) دیناری عێراقی دەرکردن (اصدار) بۆ تۆماری یەکەمجار - تۆماری تایبەت (42.000) دیناری عێراقی دەرکردن (اصدار) بۆ ساڵانەی بارهەڵگر (57.750) دیناری عێراقی دەرکردن (اصدار)بۆ گواستنەوەی گواستنەوەی خاوەنداریەتی تایبەت (105.000) دیناری عێراقی دەرکردن (اصدار) بۆ گواستنەوەی خاوەنداریەتی کرێ ( 57.750) دیناری عێراقی دەرکردن (اصدار) بۆ گواستنەوەی خاوەنداریەتی بارهەڵگر ( 110.250) دیناری عێراقی دەرکردن (اصدار) بۆ گواستنەوەی خاوەنداریەتی ئوتومبیلی کشتوکاڵی، قاتورە مەقتورە + کەرەڤانە (57.750) دیناری عێراقی دەرکردنی ( اصدار) بۆ گواستنەوەی خاوەنداریەتی ماتۆڕسکیل (42.000) دیناری عێراقی نوێ كردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری (40.000)دیناری عێراقی ونبوونی (مۆڵەت+ساڵانە) بۆ یەکەم جار (40.000) دیناری عێراقی ونبوونی (مۆڵەت+ساڵانە) بۆ دووەم جار (100.000) دیناری عێراقی ونبوونی (مۆڵەت+سالانە) بۆ زیاتر لە دووجار (150.000) دیناری عێراقی ونبوون یان تێکچوونی تابلۆ بۆ یەکەم جار (100.000) دیناری عێراقی ونبوون یان تێکچوونی تابلۆ بۆ دووەم جار (150.000) دیناری عێراقی ونبوون یان تێکچوونی تابلۆ بۆ زیاتر لە دوو جار (250.000) دیناری عێراقی بەستنی تابلۆی ئەڵمانی (50.000) دیناری عێراقی بەکارهێنانی جادە بۆ ئوتومبیلی تایبەت (ساڵانە) (10.000) دیناری عێراقی بەکارهێنانی جادە بۆ ئوتومبیلی گشتی (ساڵانە) (20.000) دیناری عێراقی بەکارهێنانی جادە بۆ ئوتومبیلی بارهەڵگر (ساڵانە) (50.000)دیناری عێراقی بەکارهێنانی جادە جگە لە ئوتومبیلەکانی (تایبەت، گشتی و بارهەڵگر) (ساڵانە) ( 20.000) دیناری عێراقی بەکارهێنانی جادە بۆ ماتۆڕسکیل (ساڵانە) (5000) دیناری عێراقی پیسکردنی ژینگە بۆ ماتۆڕسکیل (ساڵانە) ( 5000) دیناری عێراقی پیسکردنی ژینگە بۆ ئوتومبیلی تایبەت (ساڵانە) ( 10.000) دیناری عێراقی پیسکردنی ژینگە بۆ ئوتومبیلی گشتی (ساڵانە) ( 15.000) دیناری عێراقی پیسکردنی ژینگە بۆ ئوتومبیلی بارهەڵگر و جۆری تر (ساڵانە) ( 20.000) دیناری عێراقی گواستنەوەی ئوتومبیلی سەرپێچیکار بەکرێنی هاتووچۆ بۆ گەراجی دەستبەسەرداگرتن (75.000) دیناری عێراقی بەسەر چونی ساڵانە (15000) دیناری عێراقی
بۆ زانیاری دەربارەی تۆماركردنی ئوتومبیل بۆ یەكەم جار
1.ئامادەكردنی بەڵگەنامەكان وەك (مەنەفێست ، نوسراوی گومرك ، گرێبەستی كۆمپانیا ، فۆتۆكۆپی ملونی پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی و كارتی زانیاری و سێ وێنەی ڕەنگاوڕەنگی ڕووبەڕوو ) لە گەڵ ڕەسەنەكانیان, بەڵێن نامە بۆ پێدانی ئەو غرامانە كە لە دوای پێدانی مامەڵەكە ئەكەوێتە ئەستۆی هاوڵاتیەكە. *مەبەست لێی بەڵێن نامەی پێدان(دفع) كردنی غەرامەی ژمارە كاتییە 2.پشكنینی ئوتومبیلی پێبێت كەلە لایەن تاقیگەی كۆمپیوتەری و لیژنەی پشكنینی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە كرابێت . 3.چوون بۆ بانك بۆ بڕینی چەكی پارە . 4.كردنی چەكی پارە بە وەصڵ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ . تێبینی / ئەگەر ئوتومبیلەكە بار هەڵگر بوو توانای لە (1)تەن زیاتر بوو دەبێت ئەستۆ پاكی باجی دەرامەت لە گەڵ خۆی بهێنێت.
بۆ زانیاری دەربارەی گواستنەوەی خاوەن دارێتی ئوتومبیل واتا (تحویل)
1. پشكنینی ئوتومبیلی پێبێت كەلە لایەن تاقیگەی كۆمپیوتەری و لیژنەی پشكنینی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە كرابێت . 2.داواكاری گواستنەوەی خاوەندارێتی پێبێت . 3.ئامادە بوونی هەر دوو لایەن ( كریار و فرۆشیار ) لە گەڵ هێنانی (فۆتۆكۆپی ملونی پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی و كارتی زانیاری و دوو وێنەی ڕەنگاوڕەنگی ڕووبەڕوو ) لە گەڵ ڕەسەنەكانیان . تێبینی / ئەگەر ئوتومبیلەكە بار هەڵگر بوو توانای لە (1) تەن زیاتر بوو دەبێت ئەستۆ پاكی باجی دەرامەتی ( كریار و فرۆشیار ) لە گەڵ خۆی بهێنێت . *تێبینی | پشكنینی توندوتۆڵی چیە؟ هەموو ئۆتۆمبێلێك پشكنینی هاتووچۆ یان تاقیگەكانی بۆ كراوە و ساڵانە تازە دەكرێتەوە هەر مامەڵەیەك بكەی بۆ ئۆتۆمبێلەكەت پێویستە دڵنیا بیتەوە لە بەرواری بەسەر نەچونی پشكنینی تاقیگە ئەمەش لە پشتی ساڵانە ئاماژەی بۆ كراوە .
چۆن ساڵانەی ئوتومبیلەکەم نوێ بکەمەوە؟
1.فۆتۆكۆپی ملونی پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی و كارتی زانیاری و كارتی نیشتمانی سێ وێنەی ڕەنگاوڕەنگی ڕووبەڕوو ) لە گەڵ ڕەسەنەكانیان . 2.پشكنینی ئوتومبیلی پێبێت كەلە لایەن تاقیگەی كۆمپیوتەری و لیژنەی پشكنینی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە كرابێت . 3. ئامادە بوونی خاوەن ئوتومبیل . تێبینی / ئەگەر ئوتومبیلەكە بار هەڵگر بوو توانای لە (1) تەن زیاتر بوو یان بیناسازی + 10 ئۆتۆمبێلی تایبەتی بە ناوەوە بێ پێویستە ئەستۆپاكی (باجی دەرامەت بهێنێت) .
بۆ زانیاری دەربارەی گۆڕینی جۆر و زیادكردنی عەرەبانە بۆ ئوتومبیل .
1.پێشكەش كردنی داواكاری یەك بە بەشی تۆمار بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی . 2. پشكنینی ئوتومبیلی پێبێت كەلە لایەن تاقیگەی كۆمپیوتەری و لیژنەی پشكنینی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە كرابێت . 3.سەردانكردنی گومرگ و پاشان سەردان كردنەوەی بۆ پشكنینی ئوتومبیل كەلە لایەن تاقیگەی كۆمپیوتەری و لیژنەی پشكنینی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە . 4. ئامادەكردنی ( فۆتۆكۆپی ملونی پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی و كارتی زانیاری و سێ وێنەی ڕەنگاوڕەنگی ڕووبەڕوو ) لە گەڵ ڕەسەنەكانیان . *ئەگەر عەرەبانەكە بە ناوی هەمان كەسەوە نەبوو پێویستە (تحویل) یان گواستنەوەی بۆ بكرێ و بكرێ بە ناوییەوە.
بۆزانیاری دەربارەی تۆماری یەکەمجار بۆ ئوتومبیلی کرێ
1. تۆمارکردن بۆ ئوتومبیلی پاص لەجۆری کرێ (1.653.750) دیناری عێراقی. 2. تۆمارکردن بۆ ئوتومبیلی صاڵۆن لەجۆری کرێ ( 1.942.500) دیناری عێراقی.
بۆزانیاری دەربارەی تۆماری یەکەمجار بۆ ئوتومبیلی بار
1. تۆمارکردن بۆ ئوتومبیلی بارهەڵگر لەجۆری پیک اب تاک کابینە (1.680.000) دیناری عێراقی. 2. تۆمارکردن بۆ ئوتومبیلی بارهەڵگر لەجۆری پیک اب دەبڵ کابینە ( 3.307.500) دیناری عێراقی. 3. تۆمارکردن بۆ ئوتومبیلی بارهەڵگر جگە لە جۆری ( پیک اب تاک و دەبڵ کابینە) (1.732.500) دیناری عێراقی.
بۆ زانیاری دەربارەی تۆماری یەکەمجاری ئوتومبیلی تایبەت - ستەیشن
چوار بستۆن ( 1.785.000) دیناری عێراقی شەش بستۆن (3.150.000)دیناری عێراقی هەشت بستۆن ( 3.675.000) دیناری عێراقی
بۆ زانیاری دەربارەی ڕسوماتی تۆماركردنی ئوتومبیل صاڵۆن تایبەت .
سێ بستۆن ( 840.000) دیناری عێراقی. چوار بستۆن ( 1.260.000) دیناری عێراقی. پێنج بستۆن ( 1.575.000) دیناری عێراقی. شەش بستۆن ( 2.100.000)دیناری عێراقی. هەشت بستۆن ( 2.362.500) دیناری عێراقی. تۆمارکردن بۆ ماتۆڕسکیل بۆ هەر بستۆنێک (210.000) دیناری عێراقی. تۆمارکردنی ئوتومبیلی قەڵغان(درع) بەهەموو جۆرەکانی ( 8.400.000) دیناری عێراقی. ئۆتۆمبێلی كارەبایی (360000) دیناری عێراقی
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی و ئەم ماڵپەڕە چییە؟
بریتییە لە ماڵپەڕێکی فەرمی ئەلیکترۆنی کوردی تایبەتە بە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی کە تیایدا بە تێکست بڕیار و ووتار و شیکاری هاتووچۆیی و فۆتۆ و ڤیدیۆ ڕووماڵی هەواڵ و زانیاری و ڕووداو و ئاگاداری و یاسا و ڕێنماییەکان و بڵاونامە وفەرمانەکانی دەرچوو لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ/ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق لە چوارچێوەی کاری رۆژنامەنووسی هەمەجۆردا. هو موقع رسمي ألكتروني يصدر باللغة الكوردية خاص بمديرية مرور محافظة السليمانية و يتضمن نصوص و صور و لقطات مصورة تغطي الأخبار و المعلومات والقرارات والمقالات والتحليلات للحوادث والأخبار والقوانين والأنظمة المرورية. وما يصدر كذلك من المديرية العامة للمرور و وزارة الداخلية لأقليم كوردستان العراق باطار صحافي متنوع. It is an official Kurdish website dedicated to the Traffic Directorate of Sulaimaniyah province and includes texts photographs and video footage, covering news, information, decisions, articles and analysis of accidents, news, laws and traffic regulations. What is also issued by the General Traffic Directorate and the Ministry of Interior of the Kurdistan region of Iraq in various journal covering. دەربارەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی، یه‌كێكه له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌رێم، وه‌زاره‌تی ناوخۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه... مێژووی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی سیه‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو. به‌شێوه‌ی تایبه‌ت له سه‌رده‌می (متصرف) كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا لیوای سلێمانی بوو به‌ناوی (مجید یعقوبی) ئه‌ویش له ساڵه‌كانی نێوان (1934-1939) وه هه‌ستا به دروست كردن و پێك هێنانی به‌شێكی تایبه‌ت بۆ ڕاپه‌راندنی جوڵه و ڕێكخستنی ڕێگاوبان، دواتر ئه‌م به‌شه وه‌كو به‌شێكی تایبه‌ت سه‌یر ده‌كرا، وه پاشان ئه‌م به‌شه خرایه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی. له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی رائید (صبری عبدالله كری) بوو به‌پێی تێپه‌ڕبوونی كات و گه‌شه سه‌ندنی ئه‌م به‌شه ناوی گۆڕرا بۆ به‌شی گواستنه‌وه. یاخود به‌شی گواستنه‌وه‌ی هاتوچۆ. له ساڵی (1944) یه‌كه‌م كه‌س كه دیاری كرا بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م به‌شه ئه‌ویش (علی عباس احمد) بوو كه به پله‌ی مفه‌وه‌زی له‌و به‌شه‌دا دانرا بۆ ڕاپه‌راندنی كاره‌كان. یه‌كه‌م پۆلیس كه له‌م به‌شه‌دا دامه‌زرا (تۆفیق محمد مه‌لا ده‌نگ گه‌وره) بوو له‌گه‌ڵا چه‌ند كارمه‌ندێكی تر به ناوه‌كانی (ابراهیم عبدالله، حسن ساقی، تۆفیق حسن فره‌ج، ئه‌مین صاڵح نه‌ریمان، محمود العراقی.....هتد) له‌و كاته‌دا ده‌ست كرا به چاك كردنی شه‌قامه‌كانی ناو شاری سلێمانی، یه‌كه‌م فولكه كه له سلێمانی دروست كرا له‌به‌رده‌م شاره‌وانی سلێمانی بوو ئه‌ویش به‌رده‌ركی سه‌را بوو كه تا ئێستاش ماوه. له‌و سه‌رده‌مه‌دا بنه‌ماڵه‌ی حهفیدهكان كه ناوداری شاری سلێمانی بوون یه‌كه‌م ئوتومبێلیان هێنایه شاری سلێمانی ئه‌ویش ئوتومبێلی (جیب) بوو هه‌ربۆیه یه‌كه‌م شه‌قامیش كه له شاری سلێمانی ناونرا شه‌قامی كاك احمدی شێخ ئه‌ویش یه‌كێك بوو له بنه‌ماڵه‌ی شێخانی حه‌فید. به‌شی گواستنه‌وه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بوو له ساڵی (1974) ئه‌م به‌شه جیاكرایه‌وه له پۆلیسی سلێمانی كرا به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی سه‌ربه‌خۆ. به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی. له‌گه‌ڵ دروست بوونی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه تاكو ئێستا (30) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌خۆیه‌وه بینیوه. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ كه له‌كاتی ئێستادا له چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێتی و به‌شێك پێكهاتووه وه‌كو به‌شه‌كانی (هونه‌ری، ئامێرسازی، مۆڵه‌ت، ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆ، ژمێریاری، ناوشار، ده‌ره‌وه‌ی شار، ڕاگه‌یاندن، ئامار ، یاسا، IT،به‌دواداچوونی كاروباری نوسینگه‌كانی شۆفێری، و به‌ڕێوه‌بردن و له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌شێكی تر.
×
گۆڕینی زمان
کوردی
العربیة
سەرەکی
هەواڵ
ڕێنمایی
مۆڵەت
هونەری
بیروڕا
منداڵان
ڤیدیۆ
دەربارە
پەیوەندی
ئەرشیف
© 2025 Sulaymaniyah Traffic, Developed By
Kurdsoft