بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پاریزگای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەرجەم ئامارەکانی شەش مانگی سەرەتای سالی ٢٠١٧ ی خستەڕوو.
ڕۆژی پێنچ شەممە ڕێکەوتی 6.7.2017 بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد و لە کۆنگرەکەدا ڕائیدی هاتوچۆ (کاروان محمد صدیق) ووتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی ئامارەکانی ڕووداو و ژمارەی قوربانیان و داهات و خەرجی و سەرجەم چالاکییەکانی دیکەی هاتوچۆی سلێمانی لە شەش مانگی ڕابردوودا ئاشکرا کرد، بەجۆرێک کە ژمارەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ (٥٤٠) ڕووداو بووە، ژمارەی گیان لەدەستدان لە ڕووداوەکاندا ( ٩٢) کەس بووە و ژمارەی بریندارانیش (١٤٧٥) کەس بووە، هەروەها ووتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد کە هۆکاری ڕووداوەکان بریتین لە ( تیژڕەوی و مەینۆشی و پابەندنەبوونی شۆفیران بە یاساکانی هاتوچۆوە)، هەروەها تۆماری یەکەم جاری ئوتومبیل (١٠٦٣٣)و پێدانی مۆڵەت (٩٥١٤) بووەو کۆی داهاتی هاتوچۆی سلێمانی لە شەش مانگی رابردوودا(٣٦.٠٩٦،٣٤٨،٠٠٠) سی و شەش ملیار و نەوەدو شەش ملیۆن و سێ سەدو چل و هەشت هەزار دینار بووە.