ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بۆ سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن و شۆفێرانی بەڕێز

2025-02-19     1223

چەند ڕۆژێکە دەنگۆیەک و پڕوپاگەندەیەک بڵاو بۆتەوە لە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و پەیج و ماڵپەڕەکان بڵاو دەکرێتەوە کە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی کامێراکانی ڕێگای دوکان – تاسڵوجە یاخود باس لە هەندێک شوێنی وەک شەقامی نێوان تاسڵوجە و ڕاپەڕین دەکرێت کە کامێراکان لێکرابێتەوە، ئەم هەواڵانە چەواشەکارییە و دوورە لە ڕاستی چونکە کامێراکان وەک هەر ئامێرێکی دیکە پێویستی بە صیانە و ئیدامە هەیە وە چاککردن یان گۆڕینە، بەڵام بە گشتی وەک بنەمایەک بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بەهیچ جۆرێک لە هیچ شەقامێک کە کامێرای داناوە هەڵنەوەشاوەتەوە و لای نابات بەڵکو هەندێک شوێن هەیە کامێراکان بە سیستەمێکی نوێ وە جۆری کامێرای پێشکەوتووتر لە ڕووی کوالێتییەوە دادەنرێت، سیستەمی کامێراکان بەرنامەیەکە کار دەکات بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ وە لە هەر شوێنێکش دانرابێت بە تایبەتی سیستەمی پۆینت تو پۆینت ژمارەی گیان لەدەستدانەکانی ئێجگار کەمکردۆتەوە.

شۆفێرانی بەڕێز ئاگادار دەکەین سەرچاوەی ڕاست و دروستی بابەتەکان هەمووی لەلای بەشی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانییە وە ئەو پەیج و ماڵپەڕانە سەربەخۆ قسە دەکەن وە بۆ کۆکردنەوەی ڤیو و لایک و کۆمێنت ئەم کارە دەکەن وە جۆرێک لە چەواشەکاری بۆ خەڵکی دروست دەکەن، وە شۆفێر وا تێدەگات کە چیتر کامێرا نەماوە و وا دەکات خێرا شۆفێری بکەن کە ئەمەش وا دەکات هەم ئەگەر ڕووداو زیاد بکات هەم تووشی سزا ببێت، دڵنیاتان ئەکەین بەهیچ جۆرێک کامێراکان لێ ناکرێنەوە وە کار دەکات و پڕۆسەکە لە گەشەیەکی بەردەوامدایە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی

© 2025 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft