بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری ئەم هاوڵاتییانەی لای خوارەوە دەکات کە ناویان لە لیستەکەدا هاتووە و داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ ئەو ژمارە چوارییانەی بڕی رسوماتەکەی (٢.٠٠٠.٠٠٠) دوو ملیۆن دینارە، ژمارەیان بۆ دەرچووە بەڵام نەهاتوون بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان. بەڕێوەبەرایەتیمان ئاگاداری ناوەکانی لیستەکە دەکات کە لە ماوەی (١٤) چواردە ڕۆژدا واتە لە ڕێکەوتی ٢٨/٠٧/٢٠٢٢ بۆ ١١/٠٨/٢٠٢٢ سەردانی بەشی ئایتی ژووری ژمارە (٥٦) لە قاتی دووی بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن بەمەبەستی ڕاییکردنی کارە یاساییەکانیان و بە پێچەوانەوە لەدوای تەواوبوونی ئەو ماوەیە هیچ مافێکی یاساییان نامێنێت لەسەر ئەو ژمارەیە کە داوایان کردبوو.