ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیان و شوفێرانی بەڕێز دەکەین کەوا بە هۆى كۆتايى هاتنى ساڵى ژمێريارى ، سبەینێ ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/١٢/٢٤ کۆتا ڕۆژی ساڵی ژمێریاریە لەبەرئەوە ڕايیكردنى مامەڵەی هاووڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەوەستێت ، تاوەکو دەست پێکردنەوەی دەوام لە سەرەتای ساڵی نوێ.
داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لەو ماوەیەدا سەردانمان نەکەن ، وە هەر مامەڵەیەک لە ماوەی ئەم ڕاگرتنە بە سەربچێت وەک (ساڵانەی ئۆتۆمبێل و مۆڵەتی شۆفێری و ماوەی تۆمارکردنى ئۆتۆمبێل و گرێبەستی ئەلیکترۆنی )ئەوا بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە لە دوای دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی لە ساڵی نوێی ٢٠٢٥ دا ، وە هیچ کەسێک توشی سزای پێبژاردنی دواکەوتن نابێت.