تکایە بمانپارێزن... منداڵان سەردانی هاتوچۆیان کرد

2018-11-13     1101


فۆتۆ | کاروان بەشان
هاتوچۆ|هێمن سالار

لە چوارچێوەی هەڵمەتی هۆشیاری هاتوچۆی سلێمانی کە لە ژێر دروشمی 
(ئامانجمان سزادانتان نییە، پەرۆشی سەلامەتیتانین) 
سەر لەبەیانی ئەمرۆ ١٣-١١-٢٠١٨ بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی (هێڵی سور)  زیاد لە ٢٥٠ منداڵ بە هاوکاری مامۆستایا ن 
 هەر دوو قوتابخانەی بنەرەتی زەڵێ و هەوارە بەرزە  سەردانی بینای بەڕیوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیان کرد
 بە هەڵگرتنی دروشمی (#تکایە_ بمان پارێزن) و بە چەندین دروشمی هاتوچۆی تر..

 
دوای پێشوازیان لە لایەن بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی عمیدی مافناس ( فەرەیدون عمر احمد)  و کۆمەڵێک لە ئەفسەران لەلایەن بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی وتیاررێکیان پێشکەش کرا و تیایدا پشتگیری خۆی بۆ منداڵان دووپات کردەوە کە هەمیشە لە خەمی پاراستی منداڵانن لە سەرشەقامەکان وە بەڵێنی پێدان زیاتر و باشتر گیانی منداڵان بپارێزن لە سەرشەقام و رێنمایی زیاتر بندەنەوە بە شۆفێران بۆ ئەوەی هەموو لایەک سەلامەت بن و دووربن لە رووداوەکانی هاتوچۆ.
































© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft