دەزگای تەندروستی پێشمەرگە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیان کرد
2018-11-21     1151
هاتووچۆ - مەریوان اسماعیل
ئەمڕۆ 21.11.2018 هەریەک لە بەڕێزان (دکتۆر شەماڵ جبار یاوەر) بەڕێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە و (بورهان زەنگەنە) جێگری بەڕێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە و (عمید دارا فتاح) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فەرماندەی گشتی هێزەکانی (٧٠) سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیان کرد.
مەبەست لە سەردانەکە بۆ پیرۆزبایی کردن بوو لە عمیدی مافناس ( فەرەیدون عمر احمد) وەک بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، هەروەها ناساندنی کاروچالاکییەکانی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە بۆ بەڕێز بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی.
هاوکات بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی کارەکانی دەزگای تەندروستی بەرز نرخاند و هەردوولا تاووتوێی ڕەوشی هاتووچۆ و هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ و ئەو قوربانیانەی لێی دەکەوێتەوە.
هەروەها لەسەردانەکەیاندا بەڕێوەبەری دەزگای تەندروستی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەکرد کە لەماوەی داهاتوودا خولی فریاکەوتن سەرەتایی بۆ کارمەندانی هاتووچۆ دەکەنەوە و دواتر بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی داوای کرد کە بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتییان و ڕاییکردنی مامەڵەکانیان لیژنەی پزیشکی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دابنرێت و ئاماژەی بەوەکرد کە بە نووسراوی فەرمی داوای کردنەوەی ئەو لیژنەیە دەکەن بۆ ناو بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی.