ئامادەکردنی ڕائیدی یاسایی: عبداللە عمر
ISO9001:2015 خەسڵەتێکە لە زنجیرە خەسڵەتەکانی پێوانەی نێودەوڵەتی بۆ پێوانەی کارگێڕی جۆری، کە ئامانجی بە پرۆسەکردنی کارەکانی دامەزراوەکان یان کارگەکان یان ڕێکخراوەکان بۆ باشترکردنی کارەکان بەشێوەیەکی گشتی وە رەزامەندکردنی سوودمەندبووان.
مێژووی خەسڵەتی پێوانەی دەوڵەتی (ISO9001:2015)
خەسڵەتی پێوانەی نێودەوڵەتی مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ یەکەم دەرچوونی بە (Procedures) (ISO9001:1987) کە ئامانجی سەرەکی لەسەر دیسپلینی جۆری بوو کە بریتییە لە جێبەجێکردنی چالاکی و شێوازەکانی پەیوەست بە دڵنیایی و ستراتیژی و بەدواداچوون بۆ پێداویستی سوودمەندبووان، پاش (٧) ساڵ دواتر چاپی دووەم دەرچوو (preventive action) (ISO9001:1994) کە ئامانجی لەسەر دڵنیایی جۆری و جێبەجێکردنی چالاکی پەیوەست بە پێدانی متمانە بەو بەرهەم و خزمەتگوزارییانەی کە سوودمەندبووان دەیانەوێت، پاش (٦) ساڵ چاپی سێیەم دەرچوو (process approach) (ISO9001:2008) ئیشی لەسەر هەموارکردنەوەی پەیڕەوی پڕۆسەیی بەشێوەیەکی ڕوونکردنەوە پەیوەست بە ڕێکاری ئاسان وە دووبارە هەماهەنگی کردن، پاش (٧) ساڵ چاپی دووەمی دەرچوو لە ژێر ناونیشانی (Risks and Opportuinities) (ISO9001:2015) کە هەندێ گۆڕانکاری لەسەر جۆری ئیشکردن بە دیاریکردنی مەترسییەکان وە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ نەهێشتنی حاڵەتی ناهاوتابوون.
سوودەکانی خەسڵەتی پێوانەی نێودەوڵەتی (ISO9001:2015)
1. متمانەیی نێودەوڵەتی: لەم سەردەمەدا بابەتی جۆری بووە بە بابەتێکی گرنگ لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەکی، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی یەکێکە لەو بەڕێوەبەرایەتییانەی کە خاوەنی بڕوانامەی خەسڵەتی پێوانەی نێودەوڵەتی (ISO9001:2015) کە دەتوانێ ببێتە جێگەی متمانەی سوودمەندبووان کە داخوازی خزمەتگوزارین.
2. بەرزکردنەوەی لێهاتوویی ئەفسەران و کارمەندان و فەرمانبەرانی شارستانی لە ڕێگای فێرکردن و مەشق پێکردنی بەردەوام.
3. بەجێهێنانی رەزامەندبوونی سوودمەندبووان.
4. پێشکەوتن و باشترکردنی سیستەمی خزمەتگوزاری.
5. کەمکردنەوەی تێچووی گشتی دامەزراوەکە لە ڕێگای کەمکردنەوەی هەڵەی ئەفسەران و کارمەندان و فەرمانبەرانی شارستانی لە ئەنجامی فێرکردن و مەشق پێکردن.
6. زیادکردنی متمانەی سوودمەندبووان کە خزمەتگوزارییەکان بەپێی داخوازی ئەوان دەبێت لە چوارچێوەی یاساو ڕێنماییە پەیڕەوکراوەکان.
7. دیاریکردنی مەترسییەکان وە نەهێشتنی دیاردەی ناهاوتابوون لە دامەزراوەکەدا.
8. بەشداری پێکردنی ئەفسەران و کارمەندان و فەرمانبەرانی شارستانی لە خستنەڕووی ڕاوبۆچوونیان کە فۆرمێکی تایبەت هەیە بۆ دروستکردنی بڕیاری گوونجاو لە دامەزراوەکەدا.
پێوانەی نێودەوڵەتی (ISO9001:2015) وە سیاسەتی جۆری لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی
سیاسەتی جۆری: بریتییە لە بڵاونامەیەک کە بەشێوەی کتێب، نامیلکە یان نووسراوێک یاخوود بەشێوەی فلێکس کە لە دامەزراوەکەدا بڵاو ببێتەوە بەمەبەستی ئاشنابوونی کارکەران لەو دامەزراوەیە، وە لایەنی پەیوەندیدار بە کارکردنی دامەزراوەکە.
1. دروستکردنی سیاسەتی جۆری (سیاسە الجودە): سیاسەتی جۆری دروستکراوە کە گوزارشت دەکات لە تەواوی ئاراستەکانی بەڕێوەبەرایەتی لەوەی پەیوەستە بە جۆری.
2. گەیاندنی سیاسەتی جۆری: سیاسەتی جۆری بڵاوکراوەتەوەو ڕوونکراوەتەوە بۆ ئەفسەران و کارمەندان و فەرمانبەرانی شارستانی لە بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ کارکردن بەپێی ئەمە و پێداچوونەوەی پێدەکرێت بۆ دەستەبەری گونجانی، هەروەها بۆ لایەنە گرنگی پێدەرەکان بڵاو کراوەتەوە لە ڕێگەی پێگەی ئەلیکترۆنی بەڕێوەبەرایەتی.
سیاسەتی جۆری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی:
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی هەڵدەستێت بە هێنانەدی خزمەتگوزارییەکانی مۆڵەت و تۆمارکردن بەپێی یاسا و کارڕایی بەشێوازێکی کارا، کە سوودمەندبووان ڕەزامەندبن بە خزمەتگوزارییەکان، وە ڕەچاوی بابەتە دەرەکی و ناوخۆییەکان دەکات، ئەوەش لە ڕێگەی پەسەندکردنی سیستەمێک بۆ بەڕێوەبردنی جۆری کە یەکسان بێت لەگەڵ داخوازییەکانی جۆری نێودەوڵەتی بەگوێرەی خەسڵەتەکانی پێوانەسازی (ISO9001:2015) و کارکردن لەسەر باشترکردنی بەردەوام.