پێداویستی و قۆناغەکانی نوێکردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێل
2018-12-11     37463
۱-ئامادەبوونی خاوەنی ئۆتۆمبێل و ئامادەکردنی بەڵگەی کەسی کۆپی وئەسڵی(پێناسی باری کەسیەتی+پێناسی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی+کارتی زانیاری+ -هێنانی پشتگیری قائیمقام بۆ دانیشتوانی ماددەی۱٤۰+یەک وێنە)
۲- ئەگەر وکیل ئامادە بوولەجیاتی خاوەنی بەڵگەی کەسی کۆپی وئەسڵی(پێناسی باری کەسیەتی+پێناسی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی+کارتی زانیاری) +وینەیەکی بریکانەمەکە ئەسڵی یان تصدیق کراوی پێ بێت مافی تازەکردنەوەی تێدابێت.
۳- ئەگەر نەتوانرا خاوەنی یان وەکیل ئامادەکرێت ئەوکەسەی ئۆتۆمێلەکەی لایە دەتوانێت لەجیاتی خاوەنەکەی ساڵانەکە نوێ بکاتەوە، بەمەرجێک بەڵێن نامەیەک لەبەشی یاسا بدات کە خاوەنی دەست ناکەوێت وە بەڵگەکەسییەکانی خۆی بهێنێت. (پێناسی باری کەسیەتی+پێناسی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی+کارتی زانیاری+ -هێنانی پشتگیری قائیمقام بۆ دانیشتوانی ماددەی۱٤۰+یەک وێنە).
٤-ئەنجامدانی پشکنینی هاتووچۆ و مەرجی توندوتۆڵی ئەگەر ساڵێک بە سەریاندا تێپەڕبوو بوو
٥-هێنانی ئەستۆپاکی باجی دەرامەت بۆ ئوتۆمبێلی بارهەڵگر لەیەک تەن زیاتر وە ئامێری بیناسازی
٦-ئەگەر خاوەنی ئۆتۆمبێل کۆمپانیابوو دەبێت بریکاری کۆمپانیا و پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی تۆماری کۆمپانیاکانی پێبێت
تێبینی:-
۱-ئەگەر خاوەنی ئۆتۆمبێل کۆچی دوایی کردبوو منداڵی قاصری هەبوو ساڵانەی بۆ نوێ ناکرێتەوە دەبێت ئۆتۆمبیلەکە بفرۆشرێت
۲-ئەگەرساڵێک زیاتری مابوو بۆ بەسەرچوونی ساڵانەکە نوێ ناکرێتەوە
قۆناغەکانی ئەنجامدانی مامەڵە
۱- پشکنین و مەرجی توندو تۆڵی
۲-سەردانی بەشی سزاکان (غرامات)
۳-ڕێکخەری مامەڵە
٤-ئەفسەری تۆمار
٥-ژمێریاری
٦-تسلیم کردنی مامەڵە
۷- وەرگرتنەوەی ساڵانە
ئامادەکردنی
ڕائیدی هاتووچۆ
باقی صابر