گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
2019-02-21     18532
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی / بەڕێوەبەرێتی بەشی هونەری یەکێک لە مامەڵەکانی کە جێبەجێی دەکات گواستنەوەی خاوەنداریەتی یـە ،
لەكاتی گواستنەوەی خاوەندارێتی سوارڕەوەكان كە یەكێكە لە ماڵە گوازراوەكان ( الاموال المنقولە) لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر بە یەكێـك لە هۆكارەكانی گواستنەوە دادەنرێت، بەپێی یاسای هاتووچۆ ژمارە (86) ساڵی (2004) لە بەشی (5) بڕگەی (3) ئاماژە بەو پرۆسەیە ئەکات، كە دەبێت كڕیارو فرۆشیار یــان وەكیلەكانیان ئامادەبن لە بەردەم ئەفسەری تۆمار بۆ وەرگرتنی دانپیانانی گواستنەوەی خــاوەندارێتی لەسـەر ئەفسەری تۆمار بە بەڵگە كردنی ئەو دانپیانانەو گواستنەوەی خاوەندارێتیە بۆ كۆمپیتەری تۆمار دوای وەرگرتنی ڕسوومات .
گواستنەوەی خاوەندارێتی بە یەکێک لەم شێوازانەی خوارەوە ئەنجام ئەدرێت
1/ بە ئامادەبوونی هەریەكە لە كڕیارو فرۆشیار لە بەردەم ئەفسـەری تۆمار بۆ وەرگرتنی ئەو دان پێدانانە پاش دڵنیابوون لە ناسنامەکانیان .
2/ بەپێی هەمان بڕگەی سەرەوە ئەكرێت کڕیار و فرۆشیار وەکیلەکانیان ئامادەبن بۆ ئەنجامدانی گواستنەوەی خاوەندارێتییەكە .
3 / لە کاتی ( زیندان یان بەندکردن یان ڕاگیران )ی کڕیار یان فرۆشیار ئەوا گواستنەوەی خاوەندارێتی بەم شێوازانەی خوارەوە دەبێت :-
أ / لە کاتی ڕاگیرانی کڕیار یان فرۆشیارلە یەكێك لە قۆناغەكانی لێكۆڵینەوە لە دادگـــا، ئەكرێت وەكالەت بكاتەوە بۆ کەسێک کە گواستنەوەی خاوەندارێتیەکە بكات یان ئەفسەری تۆمار ڕائەسپێرن بە ڕۆشتن بۆ شوێنی ڕاگیـــراوەكە بۆ وەرگرتنی دانپیانانی بە فەرمانی بەڕێز / وەزیری ناوخۆ یان ئەو كەسانەی تخویل كراوە بۆ ئەو مەبەستە بە پێی بڕگەی (4) لە بەشی (5) لە یاسای هاتووچۆ، ئەمەش لە کاتی کارکردندا بوونی هەیە چەندەها جار ئەفسەری تۆمار سەردانی ( فرۆشیار یان کڕیار )ی کردووە بە هۆکاری مرۆیی كە بەپێی یاساكە ڕێگەپێدراوە، دەكرێت تۆمەتبار ئامادەبكرێت لەبەردەم ئەفسەری تۆمار دوای وەرگرتنی پرۆسەكانی ڕەزامـەندی بۆ وەرگرتنی دان پێدانانی فرۆشتن كە ئەمە لە ئەرزی واقعدا حاڵەتێكی زۆر دەگمەنە ئەگــــەر هەبێت، یان لەبەردەمی دادوەر وەكالەت بكاتەوە بۆمەبەستی گواستنەوەی خاوەندارێتیەکە .
ب - ئەگەر كەسێک بەندکرابوو دوای قۆناغەكانی لێكۆڵینەوەو دادگـایی كردنی واتە بڕیاری دادگا دەرچووە بە بەندکردنی ئەوا ناونیشانی ئەگۆڕێت لە تۆمەتبار بۆ تاوانبار ئەگەر سزاكە ( بڕیاری دادگا) لە پێنچ (5) ساڵ بەرەو خواررەوە بوو ئەو شێوازی گواستنەوەی خاوەندارێتی بەهەمان شێوازی بڕگەی (أ)ی سەرەوە دەبێت.
ج / ئەگەر كەسێک زیدانی کرا دوای قۆناغەكانی لێكۆڵینەوەو دادگایی كردنی واتا بڕیاری دادگا دەرچووە بە سزادانی ئەوا ناونیشانی ئەگۆڕێت لە تۆمەتبارەوە بۆ تاوانبار ئەگەر سزاكەی بەبڕیاری دادگا لەسەرو پێنچ (5) ساڵەوە بوو، ئەوا گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ ناكرێت بەبێ ڕەزامەندی هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتی ناكامەكان یان دادگای باری كەسێتی یان دادگای بواری کەسێتی ، ئەو كەسانەی سەرو (5) ساڵ سزا دراون جۆری تاوانەكە (جنایات) بەپێی مادەی (97) لەیاســــای سزادانی عێراقی ژمارە (111) ساڵی (1969) كە ئاماژە بەو كەسانە دەكات کە سزا دراون بە زیندانی هەتا هەتایی یان کاتی ( پێنج تا پانزە ساڵ ) بەپێی یاسا لە ڕۆژی دەرچونی سزاكە تا ڕۆژی كۆتایی جێ بەجێكردنی سزاكەی یان نەمانی ســزاكە بە هەر هۆكارێك بێت تۆمەتبار مافی بەڕێوەبردنی ماڵ و تەسەروفكردنی لێ ئەسـەندرێتەوە و دەبێت ڕەزامەندی داداگای باری کەسێتی یان دادگای بواری کەسێتی یان بەڕێوەبەرایەتی ناكامەكان كە لە چوارچێوەی شوێنی نیشتەجێ بوونی .
4 / شێوازێكی تر لە گواستنەوەی خاوەندارێتی كە فرۆشیار یان كڕیار لە دەرەوەی وڵات بێت ئەم بابەتە كێشەی زۆربەی هاوڵاتیانە ، تاكە ڕێگا بۆ ئەم جۆرە كێشانە دەبێت كڕیار یان فرۆشیار خۆیان ئامادەبن یان وەكالەت بكەنەوە ، ئەگەر وەكالــــەتەكە لە نوێنەرایەتی هەرێم لە دەرەوەی وڵات كرابێت ئەوە پێویستی بە پەسەندکردنی وەزارەتی داد دەبێت، ئەگەر وەكالەتەكە لە باڵیۆزخانە یان قونسوڵگەری عێراق كرابێت ئەواپێویستی بەپەسەندکردنی هەردوو وەزارەتی دەرەوەو وەزارەتی داد دەبێت.
5/هەندێك جار گواستنەوەی خاوەنداریەتی لە ڕێگەی زیادکردنی ئاشــــکرا (مزایدە) ئەكرێت ئەویش لایەنێكی حكومی ئۆتۆمبێلەكانی ئەفرۆشێت بەپێی یاســـــای فرۆشتن و بەکرێدانی دەوڵەت ژمارە (21 ) ساڵی (2013) و دەبێت مۆدێلی ئۆتۆمبێلەكان لە ( 20 ساڵ ) كەمتر نەبێت، لایەنی پەیوەندیدار نووسراو ئاڕاستەی بەرێوەبــــەرایەتی گشتی هاتووچۆ دەکات پاشان بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ بەمەبەستی گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ ئەو كەسەی مزایدەكەی بۆ دەردەچێت (بانگەوازی ئاشكرا).
6 / زۆر جار كێشە ئەكەوێتە نێوان كڕیارو فرۆشیار، لایەنی یەكلاكەرەوە بۆ ئەم مەبەستە دادگایە کە بەپێی بڕگەی (6) لە بەشی (5) لە یاسای هــاتووچۆ كە بەبڕیارێك بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لێ ئاگادار ئەكاتەوە بەمەبەستی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێلەكە بەپێی بڕیارەکە کە ژمارەو جۆرو مۆدێل و ناوی کەسەکەی تێدا دیاری کراوە .
7/ لەکاتێکدا کە فرۆشیار مردووە ،گواستنەوەی خاوەندارێتی دەبێت لایەنی فرۆشیـار كە وەرەسەكەی یان وەكیلی وەرەسەی (حجەی وەفات یان شهادە وەفات)ی پێبێت لەگەڵ قەسام شەرعی واتا ئەگەر وەرەسەی مردووەکە سەرو (18) ساڵ بێت بالغو عاقڵ بێت ئەو کەسانەی ناویان هاتووە لە قەسام شەرعیەكەدا دەبێت خۆیان ئامادەبن یان وەكالەت بكەنەوە بۆ كەسێك بەمەبـەستی گواستنەوەی خاوەندارێتی سواررەوەکە بۆ کڕیار وە ئەگەر منداڵی خــــوار (18) ساڵی تێدابوو ئەوە ئەبێت سەرەرای ئەو پێداویستیانەی سەرەوە کە ئامــــاژەی پێ کراوە دەبێت نوسراوێك بهێنێ لە بەڕێوەبەرایەتی ناكامەكانەوە كە ئاماژە بكات بە گواستنەوەی خاوەندارێتی سواررەوەکە بۆ كڕیار لە بری ئەوە پارەی بۆ دیاری كراوە كە لە سندوقی ناكامەكان دادەنرێت.
هەندێك جار كە سەكان كە ناویان هاتووە لە قەسام شەرعیدا لە دادگا تەنازول دەكەن لە مافی خۆیان لە بەردەم بەڕێز دادوەر بۆ كەسێك لە وەرەسەكە ، كە دەبێت خاوەنی ئۆتۆمبێل لە ڕێگەی دادگاو بە نوسراو (حجە تخارجی ) ئەهێنێتو ئاماژە بە وە دەکات و گواستنەوەی خاوەندارێتی سوارڕەوەكە كە ژمارەو جۆری دیاریكراوە بكرێت بەناوی ئەو كەسەی كە مەبەستیانە.
ئامادەکردنی: ڕائیدی یاسایی
عـبـداللە عــمــر قــاســم
بەڕێوەبەری بەشی یاسا لە بەڕیوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی