هاتووچۆی سلێمانی پرۆگرامی وانەكانی هاتووچۆی بەخشیە پەروەردەی سلێمانی

2019-01-07     1897



هاتووچۆ: مەریوان ئیسماعیل
فۆتۆ: ئاراس نەسرەدین
 
ئەمڕۆ (7/1/2019) بەشی ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكانی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە مەراسیمێكدا پرۆگرامی وانەكانی هاتووچۆی بۆ ئاستە جیاوازەكانی خوێندن بەخشیە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی.
ڕائیدی هاتووچۆ (كاروان محەمەد صدیق) ووتە بێژی هاتووچۆی سلێمانی بەماڵپەڕی هاتووچۆی ڕاگەیاند، لە چوارچێوەی كارو چالاكییەكانی بەشی ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكانی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی‌و لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، ئەمڕۆ (7/1/2019) پرۆگرامی وانەكانی هاتووچۆ بۆ ئاستە جیاوازەكانی خوێندنی قۆناغەكانی (باخچەی ساوایان، سەرەتایی، ناوەندی‌و دوا ناوەندی) كە پرۆگرامەكە بەچەند سیدی یەك ئامادەكراوە، لەڕێو ڕاسمێكدا پێشكەش بە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی كرا.
ووتە بێژی هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، مەبەست لەپێدانی ئەو پرۆگرامە بە پەروەردەی سلێمانی ئەوەیە كە لەڕێگەی پەروەردەوە بەسەر سەرجەم قوتابخانە‌و خوێندنگاكانی سنوری پارێزگای سلێمانیدا پەخش بكرێت، جەختی لەوەشكردەوە، كە ئەم پرۆگرامە یەكێكە لە هەوڵەكانی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بۆ پێدانی زانیاری‌و ڕێنمایی سەلامەتی هاتووچۆیی بە قوتابیان‌و خوێندكاران‌و لە ڕابردوشدا هەوڵی زیاتر دراوە، وتیشی: لە ناو  بارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی شوێنێك تایبەت كراوە بۆ ووتنەوەی وانەی تایبەت بەهاتووچۆ بە قوتابخانە‌و خوێندنگاكان، بەڵام بەشێك لە قەزا‌و ناحیەكان‌و ئەو قوتابخانە‌و خوێندنگایانەی دوورە دەستن‌و نەیانتوانیوە بەپێی پێویست ئاشنابن بە یاسا‌و ڕێنماییەكانی هاتووچۆ بۆیە ئەمڕۆ لەو ڕێوڕەسمەدا ئەو پرۆگرامە پێشكەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كرا بۆ ئەوەی لەوێوە بگاتە دەست سەرجەم قوتابخانە‌و خوێندنگاكان.








© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft