هاتووچۆی سلێمانی ماتۆڕسكیلە دەست بەسەرداگیراوەكان بەشێوەی ئاسن لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكراوە دەفرۆشێت (نوێکراوەتەوە)
2019-01-13     1780
ئاماژە بەڕێنمایی ژمارە (1)ی ساڵی (2016) پشت بەستن بەیاسای مامەڵەكردن بە هۆكانی گواستنەوەی دەست بەسەرداگیراو و جێهێڵراو (قانون التصرف فی المركبات المحجوزە و المتروكە) ژمارە (8)ی ساڵی (1987).
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕێگەی لیژنەی تایبەتەوە هەڵدەستێت بە فرۆشتنی (1895) هەزارو هەشت سەدو نەوەدو پێنج ماتۆڕی دەست بەسەرداگیراو لە ڕێگەی زیاد كردنی ئاشکراوە بەشێوەی ئاسن.
تایبەتمەندییەكانی زیادكردنەكە بەم شێوەیە دەبێت:
زیادكردنەكە رۆژی چوارشەممە لە بەرواری (16/1/2019) كاتژمێر (9:30) خولەكی سەر لە بەیانی لە گۆڕەپانی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
هەر كەسێك ئارەزووی بەشداربوونی هەبێت لە زیادكردنەكەدا دەبێت بڕی (%10)ی نرخی خەمڵێنراو وەك بارمتە بەچەكی پەسەندكراو بدات بە لیژنەكە، هاوكات گشت خەرجییەكانی بڵاوكردنەوەی زیادكردنی ئاشكرا دەكەوێتە ئەستۆی كڕیار.