بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە پەیجی فەرمی خۆی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە بە هۆی چاکسازی لە تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەی چوار رۆژ تۆنێلی دەربەندیخان دادەخرێت
لە ئاگاداریەکەدا هاتووە کە لە سبەینێ وە ڕێکەوتی ( ۲۱ / ۱ / ۲۰۱۹ ) بۆ ماوەی سێ بۆ چوار ڕۆژ ( تونێڵی دەربەندیخان ) دادەخرێ بەهۆی ئەوەی چاکسازی تێدا دەکرێت لە لایەن شارەوانی دەربەندیخانەوە ئەوەش خراوەتە روو کە لە ئەگەری زوو تەواو بونی کارەکانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە ،هاتوچۆی گەرمیان رێگای بەدیلی بۆ شۆفێران دۆزیوەتەوە بۆ هاتوچۆ کە ڕێگای سەرشاخی بەرانان کراوەدەبێت و وە ڕێگە بە هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک دەدرێ بەمەرجێ بتوانێ بە ئاسانی و سەلامەتی تێپەڕێت لەسەر شاخەوە
هۆشیاری دەدات بە شۆفیران کە ڕێگەی سەر سەدەکە داخراوەو ڕێگای هاتووچۆی تێدا نیە