لەپارێزگای سلێمانی وۆرک شۆپێکی تایبەت بە هاتووچۆ بەڕێوەچوو

2019-01-21     1845

مەریوان اسماعیل

فۆتۆ:ئاراس نصرالدین

ئەمڕۆ 21.1.2019 لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی پارێزگای سلێمانی و بە ئامادەبوونی بەڕێز (دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر) پارێزگاری سلێمانی و بەڕێز (ئازاد محمد امین) سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی و بەڕێز (نەوزاد نوری) بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان و ژمارەیەک لە ئەندازیارانی بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی سلێمانی و ئەفسەرانی هاتووچۆ، وۆرک شۆپێکی تایبەت بە گرفتەکانی هاتووچۆ لە ڕێگاوبانەکانی دەرەوەی شار بەتایبەتی ڕێگای نێوان بازیان - سلێمانی و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گوونجاو بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکان و قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتووچۆ.

وۆرک شۆپەکە لەلایەن ئەندازیار (تەیب جەبار ئەمین) بەڕێوەچوو، هەروەها بەشداربووانی وۆرک شۆپەکەش بەگۆڕینەوەی سەرنج و تێبینی بەشدارییان کرد.

سازدانی ئەم وۆرک شۆپە دوای ئەوە هات کە لەماوەی ڕابردوودا لیژنەیەکی تایبەت بە هاتووچۆ و ڕێگاوبانی سلێمانی سەردانی ڕێگای نێوان بازیان - سلێمانیان کرد و لە نزیکەوە لە گرفتەکانی ئەو شەقامەیان کۆڵیەوە.













© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft