لە دوای ئەم بەروارەوە وەستانی ئۆتۆمبێل لە دەستەچەپ قەدەغە دەکرێت
2019-02-09     8785
فۆتۆ | ئاراس نەسرەدین
هاتوچۆ| کاروان بەشان
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکات کە بە پێی یاسای هاتوچۆ یەکێک لەو شوێنانەی کە پارککردنی ئۆتۆمبێل تیادا قەدەغەیە
لای چەپی شەقامە، لە کاتی ئێستادا بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی خۆشەویست دەکات
لە سنوری شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود و لە دەستە چەپی شەقامە خزمەتگوزارییەکان ئۆتۆمبێل پارک نەکەن .
مقدمی هاتوچۆ( بەختیار محمد عبداللە) بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی هاتوچۆی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەت بە ماڵپەری هاتوچۆ رایگەیاند کە
لە بەروار ١٧-٢-٢٠١٩ ەوە لێپرسینەوەی یاسای لەگەڵ ئەو شۆفێرانە دەکرێت کە لە لای دەستە چەپی شەقامەکە ئؤتۆمبێل را دەگرن ئەوەشی دووپات کردەوە کە لەلایەن تیمەكانی هاتووچۆوە لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێتو دووچاری سزای دارایی دەبێتەوە.