بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو شۆفێرە بەڕێزانە دەکات کە لە سنووری شەقامی بازنەیی مەلیک محمود بەهەرجۆرە سوارڕۆیەک بێت وەستاون بۆ کارکردن و سەرقاڵی فرۆشتنی خۆراک و هەموو کاڵا جیاوازەکانی دیکەن کە ئوتومبیلەکانیان لەو سنوورەدا ڕانەگرن چوونکە بوونەتە مایەی دروستکردنی کۆسپی هاووچؤیی و گلەیی و گازندەی هاوڵاتییان، وە سەرپێچییە لە یاساکانی هاتووچؤ، چوونکە شەقامەکان موڵکی گشتین و ناکرێت قۆرغکاری تیادا بکرێت.
بۆیە قائیمقامیەتی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچؤی سلێمانی ئاگادارتان دەکاتەوە کە لەو سنوورە ئوتومبیلەکانتان پارک نەکەن، بە پێچەوانەوە لێپرسینەوەی یاساییتان بەرامبەر دەکرێت، هیوادارین خۆتان بە دووربگرن لەو سەرپێچی و لێپرسینەوە یاساییە.