نووسینگەی مادد سیمینارێکی تایبەتی بە ئوتومبیلە بارهەڵگرەکان پێشکەشکرد

2019-02-21     2340

ئەمڕۆ 21.2.2019 لە سیمینارێکی تایبەت دا لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی (نووسینگەی مادد) بە ئامادەبوونی مامۆستا ئەحمەد عوسمان محمد چەندین زانیاری گرنگی تایبەت بە ئوتومبیلە بارهەڵگرەکان پێشکەشکرد.
سیمینارەکە بۆ ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ پێشکەشکرا و تایبەت بوو بە ناساندنی مەرجەکانی توندوتۆڵی و هێماکانی دەرەوەی ئوتومبیلی بارهەلگر بەمەبەستی زیاتر ئاشناکردنی شۆفێران و خەڵکانی مەعنی بە کارەکە، هەروەها شارەزای ئەو دیوە شاراوانە بن کە لە ئوتومبیلی بارهەڵگردا هەیە بە ئامانجی پاراستنی سەروگیانی بەشدرابوونی تری هاتووچۆ.  وە لە دواتردا کارپێکردنی ئەم زانیاریانە لە بازگەکان بۆ ئەو ئوتومبیلە بارهەڵگرانەی کە لەدەرەووەی هەرێم دێن بۆ ئەوەی زیاتر یاساکانی هاتووچۆ فەراهەم ببێت.
هەر لە سیمینارەکەدا باس لە هێماکانی بارهەڵگر لە ڕووی دریژی و بەرزی و پانییەو کرا و هەروەها  ناساندنی هێزی مەکینە و قەبارەی ئوتومبیلە بارهەڵگرەکان لە ڕووی هێزی و ئەسپ و کێشییان بۆ سەر شەقامەکان بابەتێکی تری سیمینارەکە بوو.































© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft