هاتووچۆی سلێمانی ئامادەكاری بۆ جەژنی نەورۆز دەكات
2019-03-18     1741
فۆتۆ | هەرێم عبدالرحمن
هاتوچۆ | مەریوان ئیسماعیل
ئەمڕۆ (18/3/2019) عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی دانانی پلانێكی گونجاو بۆ جەژنی نەورۆزو پشووەكان، لەگەڵا سەرجەم بەرێوەبەری بەشو لێپرسراوی هۆبەكانی هاتووچۆدا كۆبوەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا تاوتوێی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویستو گونجاو كرا بۆ باشكردنو ڕێكخستنی ڕەوشی هاتووچۆو نەهێشتنی لۆدو قەرەباڵغی لەسەر شەقامو ڕێگاو بانەكان، بەتایبەتی ڕێگاكانی دەرەوە.
هاوكات بەڕێوەبەری هاتووچۆ داوای هاوكاریو هەمانگی لەسەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد بۆ سەرخستنی پلانەكەو خزمەتكردنی زیاتر بە هاوڵاتیانو گەشتیاران.