بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی
زمان
کوردی
عربي
سەرەکی
هەواڵ
ڕێنمایی
مۆڵەت
هونەری
منداڵان
بیروڕا
ڤیدیۆ
دەربارە
پەیوەندی
هەواڵ
شاندێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەردانی هاتووچۆی سلێمانی كرد
2019-03-31    
2861
هاتووچۆ - مەریوان اسماعیل
فۆتۆ - رەنج محمد
ئەمڕۆ (31/3/2019) شاندێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كە پێكهاتبوو لە نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ناوخۆو ئاسایشی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی مەركەز لەگەڵ بەشی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوبراو هەروەها نوێنەری بەڕێوەبەرێتی كاروباری هونەری هاتووچۆی بەغداد وە نوێنەری هاتووچۆی پارێزگای كەركوك، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانیان كردو لەلایەن عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی و ژمارەیەك لەئەفسەرانی بەرپرسی بەشەكانی ناو بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیەوە پێشوازی لە شاندەكەكرا.
مەبەست لەسەردانەكە دروستكردنی هەماهەنگی زیاتر بوو لەنێوان هاتووچۆی سلێمانیو وەزارەتی ناوخۆی عێراق و بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی حكومەتی مەركەز، پاشان بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی پاش كۆبوونەوەو گفتوگۆكردن لەسەر ئاستەنگەكان لەم ڕووەوە بەڕێزیان باسی لەكارو چالاكییەكانی سەرجەم بەشەكانی ناو هاتووچۆی بۆ شاندی میوان كرد، وێڕای ئەو پێشكەوتنانەی كە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەدەستی هێناوە لەسەرجەم سێكتەرەكانی هاتووچۆدا بەتایبەتی كەمكردنو نەهێشتنی ڕۆتین لە ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتیانو میكانیزمی چەسپاندنی یاسای هاتووچۆ لە ڕێگاو بانەكانی ناو شارو دەرەوەی شاری سلێمانی.
لەلایەكی دیكەوە شاندی میوان سەرسامی خۆیان بۆ كارەكانی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی دەربڕیو سوپاسو پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی بەڕێوەبەری هاتووچۆو ئەفسەرانو كارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی كرد .
زیاتر بخوێنەرەوە
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سەبارەت بە فرۆشتنی تایەی کۆن بە زیادکردنی ئاشکرا
رونکردنەوەیەک لە بەشی تۆماری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سەبارەت بە داشکاندنی ٢٠٪ ی سزاکان
×
گۆڕینی زمان
کوردی
العربیة
سەرەکی
هەواڵ
ڕێنمایی
مۆڵەت
هونەری
بیروڕا
منداڵان
ڤیدیۆ
دەربارە
پەیوەندی
ئەرشیف
© 2024 Sulaymaniyah Traffic, Developed By
Kurdsoft