بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی
زمان
کوردی
عربي
سەرەکی
هەواڵ
ڕێنمایی
مۆڵەت
هونەری
منداڵان
بیروڕا
ڤیدیۆ
دەربارە
پەیوەندی
هەواڵ
کۆمپانیایەکی هۆڵەندی بواری ترافیک سەردانی هاتووچۆی سلێمانیان کرد
2019-05-02    
1854
هاتووچۆ - هێمن سالار
فۆتۆ - رەوەند عوسمان
ئەمڕۆ ٢/٥/٢٠١٩ پێنج شەممە، کۆمپانیایەکی هۆڵەندی لە بواری ترافیکدا بەناونیشانی (Move Mobility) بە یاوەری هاوبەشیان لە کۆمپانیای گرووپی پەرەپێدان و ڕاوێژکاری لە کوردستان و عێراق سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیان کردو لەگەڵ عمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی و بە یاوەری ئەندازیار (فەرمان ئەحمەد) بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتووچۆی سلێمانی و موقەدەمی هاتووچۆ (بەختیار محمد عبداللە) بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی هاتووچۆی سلێمانی کۆبوونەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا باس لە ئەزموونی کۆمپانیاکە کرا کە بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ لە بواری ترافیکدا لە ووڵاتی هۆڵەندا کاریان کردووە بۆ پێشخستنی بواری هاتووچۆ لەو وولاتەدا، دواتر عمید فەرەیدوون ئاماژەی بە کێشەو گرفتەکانی دۆخی هاتووچۆی کرد لە پارێزگای سلێمانی و وە گرفتە ئیدارییەکان و سیستەمی کارکردن لە بواری هاتووچۆ و ڕێگاوباندا خستەڕوو. دواتر سەرجەم ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە سەرنج و ڕاو پیشنیاری خۆیان خستەڕوو لەم بوارەدا.
بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئامادەیی بەڕێوەبەرایەتییەکەی نیشاندا بۆ هاوکاری کردنی کۆمپانیاکە لە پێشخستنی ڕەوشی هاتووچۆ لە شاری سلێمانی و هیوای خواست پلانەکانیان بەشێوەی پراکتیکی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
زیاتر بخوێنەرەوە
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سەبارەت بە فرۆشتنی تایەی کۆن بە زیادکردنی ئاشکرا
رونکردنەوەیەک لە بەشی تۆماری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سەبارەت بە داشکاندنی ٢٠٪ ی سزاکان
×
گۆڕینی زمان
کوردی
العربیة
سەرەکی
هەواڵ
ڕێنمایی
مۆڵەت
هونەری
بیروڕا
منداڵان
ڤیدیۆ
دەربارە
پەیوەندی
ئەرشیف
© 2024 Sulaymaniyah Traffic, Developed By
Kurdsoft