بەرێوەبەری بەرێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژئاوا سەردانی هاتووچۆی سلێمانیان کرد
2019-05-15     2132
هاتوچۆ | هێمن سالار
فۆتۆ | کاروان بەشان
ئەمڕۆ 15/5/2019 عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد ) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی پێشوازی
لە بەرێز مامۆستا (بەکر محمد محمود ) بەرێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی کرد.
لە سەردانەکەیاندا بەرێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا سوپاس پێزانینی خۆی ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی کرد بە تایبەت بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە پای گرنگی دان بە منداڵان و هۆشیارکردنەوەی منداڵان و رێنمایی کردنیان و ناساندنی هێماکانی هاتوچۆ لە رێگەی بەشەکەیانەوە.
هەر لەو سەردانەدا بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا خەڵاتی رێزلێنانی پێشکەشی بەرێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی و بەشی راگەیاندن وپەیوەندییەکان کرد.
لای خۆیەوە بەرێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی سوپاسی ئەو رێزلێنانەی کرد و دووپاتی کردەوە کە ئەوە ئەرکی سەرشانە و بەردەوام دەبین لە رێنمای کردنی منداڵان و پێشوازی لە باخچەو خوێندنگەکان دەکەین .