چەند پەرلەمانتارێکی گۆڕان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیان کرد
2019-06-16     3012
فۆتۆ | ئاراس نەسرەدین
هاتوچۆ | هێمن سالار
ئەمڕۆ 16.6.2019 هەریەک لە علی حمەصالح و دابان محمد و شیرین ئەمین ئەندام پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیان کرد و لەلایەن عمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی و بە ئامادەبوونی بەڕێوبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان پێشوازییان لێکرا.
سەردانەکە بەمەبەستی تاتوتوێی داهاتی هاتووچۆ و چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەو داهاتە بوو لە خزمەتی هاتووچۆ و ڕێگاوباندا. لەم بارەیەوە لەلایەن خۆیەوە بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی روونکردنەوەو شیکاری ووردی دەربارەی داهات و پڕۆژە هاتووچۆییەکان وە ئاستی لێپرسینەوەو گرفتەکانی خستە بەردەم ئامادەبووان وە پێشنیار و راسپاردەکانی پێشکەشکردن سەبارەت بە خزمەتکردنێکی باشتر لە بواری هاتووچۆ بۆ بەکارهێنەرانی شەقام.