بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی
زمان
کوردی
عربي
سەرەکی
هەواڵ
ڕێنمایی
مۆڵەت
هونەری
منداڵان
بیروڕا
ڤیدیۆ
دەربارە
پەیوەندی
هەواڵ
ۆرکشۆپی رووداوەکانی هاتوچۆ زەنگێکی مەترسیداری بەردەوام
2019-07-02    
2130
هاتوچۆ|مەریوان ئیسماعیل
فۆتۆ| کاروان بەشان
رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ٢-٧-٢٠١٩ رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی بە بەشداری بەرێوەبەرێتییە پەیوەندی دارەکان وەک و هاتوچۆ و رێگەو بان و تەندروستی و ژمارەیەک لە شارەزایانی بواری هاتوچۆ و رۆشنبیران و پەرلەمان تاران ۆرکشۆپکیان لە ژێر ناوی (رووداوەکانی هاتوچۆ و وەک زەنگێکی مەترسیداری بەردەوام ) ساز کرد
یەعقوب کامکی محمود ) یەکێک لە رێکخەرانی ۆرکشۆپەکە بە مالپەری هاتوچۆی سلێمانی راگەیاند ، مەبەست لە ۆرکشۆپەکە هەوڵدانە بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ کە لە ئێستادا رووداوەکانی هاتوچۆ بۆتە زەنگێکی مەترسیداری بەردەوام بۆ گیان لە دەستدان و بریندار بوونی شۆفێران و هاوڵایتیان ،هاوکات ئەم ۆرک شۆپە هەوڵێکە بۆ تاوتوێ کردنی هۆکارەکانی رووداوەکان هاتوچۆ و خراپی رێگەو بانەکان ،
جەختی لەوەش کردەوە لە وۆرکشۆپەکەدا هەوڵدەدرێت کۆنوسێکی هەمەلایەنەی پێشنیار و راسپاردە ئامادە بکرێ ئاراستەی حکومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێت ، بۆ ئەوەی بە زووترین کات هەوڵ بدرێت رووداوەکانی هاتوچۆ کەم بکەنەوە
هاوکات هەریەکە لە (عبدالفتاح هەورامی) مامۆستای کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی و( د.کازم فاروق ) ئەندام پەرلەمانی کوردستان و ( ئیبراهیم عزیز) بەرێوەبەری گشتی ریگەو بانی سلێمانی و رائدی هاتوچۆ (کاروان محمد سدیق ) وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بەشداریان لە ۆرکشۆپەکەدا کرد و هەر یەکەیان راو بۆچونی خۆیان سەبارەت بە رووداوەکان و خراپی رێگەوبانەکان و هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ خستە روو.
زیاتر بخوێنەرەوە
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بۆ سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن و شۆفێرانی بەڕێز
ئاگادارییەک سەبارەت بە پشووەکانی سەری ساڵ
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
×
گۆڕینی زمان
کوردی
العربیة
سەرەکی
هەواڵ
ڕێنمایی
مۆڵەت
هونەری
بیروڕا
منداڵان
ڤیدیۆ
دەربارە
پەیوەندی
ئەرشیف
© 2025 Sulaymaniyah Traffic, Developed By
Kurdsoft