هاتووچۆی سلێمانی سوپاسکرا

2019-07-10     2737

فۆتۆ| بەرهەم محمود

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بارەگای قائیمقامیەتی شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێز پارێزگاری شاری سلێمانی وە بەڕێز قائیمقامی شاری سلێمانی مەراسیمێک سازدرا بە ئامادەبوونی زۆرینەی کەنالەکانی راگەیاندن، مەراسیمەکە تایبەت بوو بە سوپاس و پێزانینی پارێزگای سلێمانی و قائیمقامی شاری سلێمانی و نوێنەرایەتی نووسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی و بەڕێوەبەرو ئەفسەرانی لەکایەو سێکتەرە جیاوەزەکان لەپای دڵسۆزی لە کارەکانیاندا لە بواری هاتووچۆ و خزمەتکردنی هاوڵاتییان. 

هەروەها لە دوو توێی ئەو مەراسیمەدا بەڕێزان پارێزگار و قائیمقامی شاری سلێمانی جەختیان کردەوە لە پشتیوانیان بۆ هاتووچۆی سلێمانی وە پشتیوانیان بۆ بنەبڕکردنی ئەو دیاردانەی پەیوەندییان هەیە بە بواری هاتووچۆوە وەک سەرپێچییەکان و دیاردە دزێوەکان. 
لەلایەن خۆشیەوە عمیدی مافناس (فەرەیدوون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلیمانی سوپاسی خۆی ئاراستەی پارێزگار و قائیمقام و نووسینگەکانی شۆفێری کرد، هەروەها بەڵێنیان دا کە زیاتر ئەرکەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ جوانکردنی سیمای هاتووچۆو وە بنەبڕکردنی سەرپێچییەکانی هاتووچۆ.















© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft