بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی
زمان
کوردی
عربي
سەرەکی
هەواڵ
ڕێنمایی
مۆڵەت
هونەری
منداڵان
بیروڕا
ڤیدیۆ
دەربارە
پەیوەندی
هەواڵ
سیمینارێكی تایبەت بە فریاكەوتنی سەرەتایی لە هاتووچۆی سلێمانی بەڕێوەچوو
2019-07-18    
3742
هاتووچۆ: مەریوان ئیسماعیل
فۆتۆ: هێمن سالار
سیمینارێكی تایبەت بە گرنگیو كاریگەری فریاكەوتنی سەرەتایی لە كاتی هەر ڕووداوێكدا بە تایبەتی ڕووداوی هاتووچۆ بۆ ڕزگار كردنی ژیانی برینداربووانی ئەو ڕووداوانە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە چوارچێوەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی (18/7/2019) لە هۆڵی كۆبونەوەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە تاسڵوجەو بە ئامادەبوونی عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانیو ژمارەیەك لە ئەفسەرانی ناو بارەگاو ئەفسەرانو كارمەندانی مەفرەزەكانی هاتووچۆ، سیمینارێكی تایبەت بە فریاكەوتنی سەرەتایی لەلایەن خوێندكارانی كۆلیژی پەرستاری زانكۆی سلێمانی گروپی (نێرستار) بەڕێوەچوو.
سەبارەت بە سیمینارەكە ئەندامێكی گروپەكە بە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سیمینارێکی تایبەت بە فریاكەوتنی سەرەتایی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بۆ ئەفسەران و کارمەندانی هاتووچۆ ئەنجام دەدەن، چونكە لەكاتی هەر ڕووداوێكی هاتووچۆدا ئەفسەرانو كارمەندانی هاتووچۆ دەگەنە سەر ڕووداوەكە، بۆیە پێویستە زانیاری تەواویان لەسەر چۆنێتی ئەنجامدانی فریاكەوتنی سەرەتایی بۆ بەهاناوەچوونی بریندارانی ڕووداوەكان هەبێت.
زیاتر بخوێنەرەوە
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بۆ سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن و شۆفێرانی بەڕێز
ئاگادارییەک سەبارەت بە پشووەکانی سەری ساڵ
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
×
گۆڕینی زمان
کوردی
العربیة
سەرەکی
هەواڵ
ڕێنمایی
مۆڵەت
هونەری
بیروڕا
منداڵان
ڤیدیۆ
دەربارە
پەیوەندی
ئەرشیف
© 2025 Sulaymaniyah Traffic, Developed By
Kurdsoft