بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی لەگەڵ سەرۆكی دادگای سلێمانیدا كۆبووەوە

2019-07-21     2856

هاتووچۆ: مەریوان ئیسماعیل
فۆتۆ: بەرهەم مەحمود
سەر لە بەیانی ڕۆژی یەكشەممە عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەیاوەری هەریەك لە بەڕێوەبەرانی ناوشار، قەزای ناوەند، ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان، ڕادیۆی ترافیك، داواكان، ژمارەیەك لەئەفسەرانی هاتووچۆی ناو شار‌و دەرەوەی شار‌و ناو بارەگای هاتووچۆی سلێمانی، لەهۆڵی پێشوازی‌و كۆبوونەوەكانی دادگای سلێمانی لەگەڵ سەرۆكی دادگای سلێمانی‌و دادوەرەكانی لێكۆڵینەوە‌و داواكاری گشتی‌و ژمارەیەك لە دادوەراندا كۆبۆوە.
مقدمی هاتووچۆ (بەختیار محەمەد عبدالله) بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكانی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی سەبارت بەكۆبوونەوەكە بە ماڵپەڕی هاتووچۆی ڕاگەیاند، تەوەری كۆبووەنەوەكە بریتیی بوو لە تیشك خستنە سەر ئەو گرفتانەی كە دروست دەبن لەڕووی كاری هونەریی‌و یاساییەوە لەكاتی كەشفی هێڵكاریی ڕووداوەكانی هاتووچۆدا، هەروەها تاوتوێی ئەو بابەت‌و كێشە‌و گرفتانە كرا كە پێویستی بەهەماهەنگی‌و هاوكاری نێوان هاتووچۆ‌و دادگا هەیە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكانی هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا سەرجەم پرس‌و بابەتە پەیوەندیدارەكان تاوتوێكران‌و سەرنج‌و تێبینیەكان خرانە ڕوو بەهیوای ئەوەی بەزووترین كات چارەسەری گونجاو بۆ سەرجەم ئەو كێشەو گرفتانە بدۆزرێنەوە.














© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft