ئاگادارییەك لە هاتووچۆی سلێمانییەوە
2019-07-28     4470
بۆ گشت هاوڵاتیانی بەڕێزو ئەو شوێنانەی كە داواكاری پێشكەش دەكەن بە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە دانانی (تاسەی قیر)،
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو كەسو لایەنانە دەكاتەوە، كە دانانی (تاسەی قیر) لە پسپۆڕیو تایبەتمەندی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانیە نەك ئەندازەی هاتووچۆ چونكە ئەندازەی هاتووچۆ تەنها (تاسەی پلاستیكی) دادەنێت.
بۆیە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی جەخت لەوە دەكاتەوە كە لە توانایدا نیە (تاسەی قیر) بۆ ئەو شەقامانە دروست بكات كە پێویستیان پێیەتی، بەڵكو پێویستە داوا لە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بكرێت لەسەر بودجەی خۆیان (تاسەی قیر) بۆ ئەو شەقامانە دروست بكات.