لە هاتووچۆی سلێمانی ئامادەكاری بۆ توێژینەوەی ڕووداوەكانی هاتووچۆ دەكرێت

2019-08-29     2588

هاتووچۆ: مەریوان ئیسماعیل
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی (29/8/2019) لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی‌و بە ئامادەبوونی عەمیدی مافناس ( فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی و بەبەشداری ژمارەیەك لە ئەفسەرانی هاتووچۆ، سیمینارێكی تایبەت بەئەنجامدانی توێژینەوە بۆ ڕووداوەكانی هاتووچۆ بەهەماهەنگی لە نێوان مامۆستایەكی زانكۆی سلێمانی‌و پزیشكێكی دادوەری‌و ڕائیدی هاتووچۆ (كاروان محەمەد صدیق) ووتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی بەڕێوەچوو. مەبەست لە سیمینارەكە ئەنجامدانی توێژینەوەیەكی وورد‌و شیكاری پێویستە لەسەر هۆكارەكانی ڕووداوەكانی هاتووچۆ، بۆ ئەوەی بتوانرێت بە هەمووان ڕێگە چارەی گونجاو بۆ كەمكردنەوەیان بدۆزرێتەوە‌و هەروەها بتوانرێت دەرئەنجامێك‌و داتایەكی تەواو لەسەر ڕووداوەكانی هاتووچۆ بەدەستبهێنرێت بۆ ئەوەی لە داهاتودا كاری پێویستیان لەسەر بكرێت.

فۆتۆ: هەرێم عبدالرحمن




















© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft