مێشكێكی درەوشاوە بابەتی سیمیناری ئەمڕۆی هاتووچۆی سلێمانی بوو

2019-08-29     2581

هاتووچۆ: مەریوان ئیسماعیل
فۆتۆ: ئاراس نصرالدین
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی (29/8/2019) لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، سیمینارێكی تایبەت بە مێشكێكی درەوشاوە بە ئامادەبوونی عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی‌و ژمارەیەك لە ئەفسەرانی هاتووچۆ بەڕێوەچوو.
(تۆنی پێشەوا محەمەد) ڕاهێنەری گەشەپێدانی مرۆیی سەبارەت بەسیمینارەكە بە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی ڕاگەیاند: سیمینارەكە لەژێر ناوی مێشكێكی درەوشاوەدایە‌و تێیدا باس لە چۆنێتی دنیا دیدی لە بابەتە ئەرێنیەكان‌و هەروەها چۆن بتوانین مێشك زاڵبێت بەسەر هەموو ئەو بابەتە نەرێنیانەی كە لە ڕۆژانەدا توشی مرۆڤ دەبێت لە دنیای ئەمڕۆدا ئەویش بەهۆی جەنجاڵی‌و سەرقاڵییەكانەوە، كە كاریگەرییەكی نەرێنی زۆر بەسەر تەواوی دنیا دروستكردووە، جەختی لەوەشكردەوە، لە سیمینارەكەدا هەوڵ دەدرێت بابەتی ئەرێنی بونمان زاڵبێت بەسەر بابەتەكاندا، لە هەمانكاتدا باس لە كۆمەڵێك تەكنیك دەكرێت كە چۆن بتوانرێت بەئاسانترین ڕێگا ئەو بابەتانەی كە لە ئارادان بە مێشك ئەنجامبدرێن، هەروەها باس لەگەڵا كۆمەڵێك بابەتی دیكەی تایبەت بەو بوارە دەكرێت.















© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft