هاتووچۆو گومرگ كۆبوونەوەیەكی هاوبەشیان ئەنجامدا
2019-09-04     2685
هاتووچۆ: مەریوان ئیسماعیل
فۆتۆ: كاروان عوسمان
كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی نێوان هەردوولا ئەنجامدرا.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی (4/9/2019) لە هۆڵی كۆبونەوەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، بەسەرپەرشتی عەمیدی هاتووچۆ (عومەر نامق) بەڕێوەبەری كاروباری هونەری هاتووچۆی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی باشماخ و بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی بەڕێوەچوو، مەبەست لە كۆبوونەوەكە لێكنزیك بوونەوە و یەكلا كردنەوەی كێشەو گرفتەكانی نێوان هاتووچۆ و گومرگ لەوانە (كێشەی شانسیو لێدراوی ئۆتۆمبێل و ونبوونی تابلۆ و چەند كێشەیەكی دیكە)، هەوروەها لە كۆبوونەوەكەدا بەپێویست زانرا هەماهەنگی تەواو لە نێوان هەرودوولادا بكرێت بۆ ڕێكخستنەوەی كارەكان و بۆ ڕایكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان بەزووترین كات.