بەبۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی چەند چالاکییەک و دابەشکردنی پروشەری ڕێنمایی هاتووچۆ.
چالاکییەکە رۆژی شەممە بەرواری ۲۱.۹.۲٠۱۹ کاتژمێر ٠۹:٠٠ ی بەیانی لەبەردەم باخی گشتیدا لە گۆڕەپانی سلێمانی پاڵاس ئەنجام ئەدرێت، بۆیە داوا لە سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن دەکەین ئامادەبن بەمەبەستی رووماڵکردن.