به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی بڵاویكردوونه‌ته‌وه، له هه‌ر 24 چركه‌یه‌كدا كه‌سێك له جیهان به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتووچۆوه گیانله‌ده‌ستده‌دات.
له‌سه‌رانسه‌ری جیهان رۆژی 17ی تشرینی دووه‌م وه‌ك "رۆژی یادكردنه‌وه‌ی قوربانیانی رووداوه‌كانی هاتووچۆ" به‌رز راده‌گیرێت و ئه‌مساڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پۆسته‌ره‌كانی له‌ژێر ناوه‌ڕۆكی "ژیان پارچه‌ی یه‌ده‌گی ئۆتۆمبیلێك نییه" له ماڵپه‌ڕی رێكخراوه‌كه له ئینته‌رنێت بڵاوكرده‌وه.
هه‌موو ساڵێك له جیهاندا ملیۆنێك و 350 هه‌زار كه‌س له رووداوه‌كانی هاتووچۆدا ده‌مرن. رووداوه‌كانی هاتووچۆ له ریزبه‌ندیی هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی مه‌رگی مرۆڤه‌كاندا، له پله‌ی هه‌شته‌مدا دێن و گرووپی ته‌مه‌ن 5-29 ساڵ قوربانیی سه‌ره‌كیی رووداوه‌كانی هاتووچۆن.
رووداوه‌كانی هاتووچۆ وه‌ك هۆكاری ژماره یه‌كی مه‌رگی كه‌سانی ته‌مه‌ن 15-29 ساڵ هه‌ژمارده‌كرێن. رێژه‌ی مردن به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتووچۆوه له‌و وڵاتانه‌ی داهاتی دانیشتووانه‌كه‌ی نزمه، به‌راورد به‌و وڵاتانه‌ی كه داهاتی دانیشتووانه‌كه‌ی به‌رزه، سێ هێنده زیاتره.
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی، زۆرترین رێژه‌ی مردن به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتووچۆوه له ئه‌فریقایه، و له‌پله‌ی دووه‌میشدا باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا دێت.
رێژه‌كانی مردن به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتووچۆوه له‌سه‌دا 26یان رێبوار یان دووچهرخهسوارن، له‌سه‌دا 28یان ماتۆڕسوارهكانن كه ماتۆڕسكیله‌كانیان دوو یان سێ تایه‌ی هه‌یه.
رێژه‌ی مردن له‌نێو به‌كارهێنه‌رانی ئۆتۆمبێله چوار تایه‌كاندا له‌سه‌دا 29یه و ئه‌و له‌سه‌دا 17ـه‌یه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه، وه‌ك به‌كارهێنه‌رانی رێگاوبان كه نه‌توانراوه پێناسه بكرێن، دیارییكراوه.
له راپۆرتی "ژیانه‌كان رزگاربكه"ی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیدا، ئامانجی ئه‌وه دیارییكراوه كه ژماره‌ی قوربانییانی رووداوه‌كانی هاتووچۆ تا ساڵی 2020 بۆ نیوه داببه‌زێنرێن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، داوا له حكومه‌ته‌كان كراوه یاسای ئاسایشی رێگاوبان به‌هێزبكرێت كه هه‌ریه‌ك له كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرایی لێخوڕین، سه‌رله‌نوێ چاككردنه‌وه و راستكردنه‌وه‌ی رێگاكان، دروستكردنی ژێرخان و ده‌سته‌به‌ركردنی ته‌كنەلۆژیای رزگاركردنی ژیان له‌خۆده‌گرێت.
سەرچاوە | ماڵپەری رووداو