رۆژی جیهانی قوربانیانی هاتوچۆ لە شاری سلێمانی بە رێوە چوو
2019-11-17     3386
هاتوچۆ|کاروان بەشان
فۆتۆکان |رەنج عارف - ئاراس نەسرەدین
رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٧-١١-٢٠١٩ بەبۆنەی رۆژی جیهانی قوربانیانی هاتوچۆ کە سێیەم یەکشەممەی مانگی ١١ ی هەموو ساڵێک لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە دیاری کراوە ،
بەرڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پاریزگای سلێمانی بە هاوکاری سەندیکای هونەرمەندانی سلێمانی و بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی مەراسیمێکی لە بەردەم باخی گشتی سلێمانی سازکرد کە چەند چالاکیەکی جۆراو جۆری تایبەت لە بواری هاتوچۆ و لە خۆگرتبوو ، هەر هەمان رۆژ لە هۆڵی تەلاری هونەر سیمینارێک تایبەت بە رۆژی جیهانی قوربانیانی هاتوچۆ بە بەشداری پارێزگاری سلێمانی و یەکیتی زانایانی ئاینی و بەرێوەبەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری سلێمانی ئەنجام درا کە تێیدا چەند چالایکیەک ئەنجامدرا و پاشان دەرگای گفتوگۆ کرایەوە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی ئاستەنگی هاتوچۆ و چۆنیەتی کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ ئامادەبوان بۆ دەربرینی راو سەرنجی خۆیان