هاتووچۆی سلێمانی پرۆژەی ناشتنی 1000 نەمامی جۆراوجۆر جێبەجێدەكات

2019-11-25     2847

هاتووچۆ: مەریوان ئیسماعیل
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ سەرۆكایەتی شارەوانی تاسڵوجە پرۆژەی (بەرەو ژینگەیەكی تەندروست) كە بریتیە لە ناشتنی (1000) نەمانی جۆراوجۆر لەسەر شەقامی سەرەكی تاسڵوجە، بەردەم بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بەهەردوو ئاڕاستە جێبەجێدەكات.
ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی (26/11/2019)  بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی‌و  بەسپۆنسەری (گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان)، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەبەشداری ئەفسەر‌و كارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ سەرۆكایەتی شارەوانی تاسڵوجە پرۆژەی ناشتنی (1000) هەزار نەمامی جۆراوجۆر لەژێر دروشمی (بەرەو ژینگەیەكی تەندروست) لەسەر شەقامی سەرەكی تاسڵوجە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بەهەردوو ئاڕاستە ئەنجام دەدات، پرۆژەكە بە دوو قۆناغ جێبەجێدەكرێت، سبەینێ  ڕۆژی سێشەممە كاتژمێر (10)ی بەیانی قۆناغی یەكەم لەلایەن ئەفسەر‌و كارمەندانی هاتووچۆ‌و كارمەندانی سەرۆكایەتی شارەوانی تاسڵوجەوە جێبەجێدەكرێت، قۆناغی دووەم ڕۆژانە‌و بەبەردەوامی كارمەندانی شارەوانی تاسڵوجە درێژە بەپرۆژەكە دەدەن تا كۆتایی ناشتنی دواین نەمام.
بڕیاریشە ئاودان‌و خزمەتكردنی نەمامەكان بەشێوەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی‌و سەرۆكایەتی شارەوانی تاسڵوجەوە ئەنجامبدرێت.
© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft