قوتابیانی ئامادەیی ڕازاوەی كچان سەردانی هاتووچۆی سلێمانیان كرد

2019-11-28     3482

هاتووچۆ: مەریوان ئیسماعیل
فۆتۆ : رەنج عارف

 ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی (28/11/2019) قوتابیانی ئامادەیی ڕازاوەی كچان بەمەبەستی ئەنجامدانی گەشتێكی زانستی، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانیان كرد، لەسیمینارێكدا كە لەهۆڵی كۆبوونەوەكانی هاتووچۆی سلێمانی سازكرا،  لەلایەن مقدەمی هاتووچۆ (بەختیار محمد عبداللە) بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن‌ و پەیوەندییەكانی هاتووچۆی سلێمانیەوە چەندین زانیاری‌ و ڕێنمایی هاتووچۆییان پێوترایەوە‌ و دواتر سەردانی بەشی ڕاگەیاندنی هاتووچۆیان كرد بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاشنابوون بەكار‌و چالاكییەكانی بەشەكە، هاوكات عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لەوتەیەكدا بۆ قوتابیانی ئامادەیی ڕازاوەی كچان ئاماژەی بەوەكرد، بۆ كەمكردنەوەی ڕووداو‌و قوربانیانی ڕووداوەكانی هاتووچۆ، پێویستە لەسەر هاوڵاتیان پابەندی یاسا‌و ڕێنماییەكانی هاتووچۆ بن.
ئەم سەردانەی قوتابیانی ئامادەیی ڕازاوەی كچان دەچێتە چوارچێوەی كاروچالاكییەكانی بەشی ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكانی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانیەوە كە ڕۆژانە قوتابخانە‌و باخچەكان سەردانی ئەو بەشە دەكەن بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری‌و ڕێنمایی هاتووچۆیی.
































© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft